تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قۆزەڕەشە
قیزەوون
(ئەردە.): قێزەوون٬ دژخۆراک٬ دژخۆر. –ی: دڵهەڵشێوێن٬ چرووک
قێزەوون
(هەورا.): بێزهبوونەوه٬ چتێکە دڵی لێ بشێوێتەوە
قەبزەنوشتە
چتێکە کەسێ سووچی نوشتابێتەوە
قەروگوڵەزەرد
یەکێکە لە دوازدە بەندە گۆرانیە کۆنەکانی کوردی
قەزەب
(باد.):جەرگ٬ جیگەر
قەلەبازەڵە
قشقەڵە٬ قەلەباچکە٬ قشقەرە
قەمەزەن
فێڵباز٬ ساختەچی٬ بێ نامووس
قەڵبەزەن
کەسێکە پوولی قەڵب و ساختە لێ بدات. –ی : پێشەی پارەی قەڵب لێدانی
لووزەو
(شار.):ڕێژنە٬ (موک.): ڕێژەو. بەلێشاو هاتنە خوارەوەی ئاو لە گۆزە و یا دەغڵ لە کەندوو و ئیدیی
لۆتی زەلزەلە
(باک.): چەمباز٬ ئەو کەسەیە لەسەر گوریس هەڵدەپەڕێ
لەرزەلەرز
جوولەجوول
لەرزەک
(باک.): لەرزۆک٬ شەپڵەلێدراو٬ (دەر.):جێگایەکی گڵەسوورە دووای بارانە دەبێتە قوڕێکی وا کەسی لێ دەرنەچێ
ماسیاوزەن
ماووزەڕ
جوورە گۆرانییەکی کوردییە. ماویزەڕ٬ ماهووزەڕ
ماوپییزەڕ
(باک.): تفەنگی ماووزەڕ
مزەئاساوی
مزەورە
(ڕەوا.دەر.): مزراوییلکە
مزەوەر
مووچەخۆر٬ چیرەخۆر