تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزەن بەهادوڕ
بزەنگ(باک)
جوورە گەنمێکە
بزەپشتیر(باک)
بزنی سێ ساڵانەیەو مەڕی چووار ساڵانەیە
بزەکردن
پێکەنینی بێ دەنگ
بزەکووی(هەورا)
بزەگرتن
بزەڵە
کوودەڵە بەراز، فەرخەیێکە، کە لەخۆیدا هاتبێ و گەورە بووبێ._بوون: گەورەبوون
بلەزەندەر(کە)
چەتوول، ناقۆڵا، لەندەهۆر
بنگۆزەڵە
بنەگۆزەڵە
گیایەکە وە بڕکەی شووتی دەچێ دەخورێ، (خۆ) سەرکەشکۆرە
بڵچەزەردە
گێووژی کێوی، کە سێ دەنکی هەیە
بێزەر(باک)
زەردەبی، یەکێکە لە چووار جوورەکانی دارەبی
بێزەوەر(هەو)
ڕزیو، هەڵوەریو، پیس، ناهەمووار، ناڕێک، چڵکن، هەژار، بێ دەستەڵات._ی: وەڕەسی
بێزەڕوو(باک)
(مەها) جەحفەری، (بار) ڕیشاڵوو، گووزەڵە، گیایەکە وەکوو کەرەووز وایە گەڵای ووردو توونی ئاوییە دەخورێ
بێمەزەیی
بێ تامی
بەدزەڕ(ئەردە)
بەردەئازەبە
بەردەعازەبە
بەردێکی قورسە، کوڕانی هەرزەکار بە بەرزکردنەوەی وی هێزی خۆیان تاقی دەکەنەوە
بەرزەئاخوڕ
ووڵاخ و چارەوای بەرزە وەکوو ئەسپ، ماین، ئێستر، کەر. ووڵاخێکیشە ئالیکی زۆر داربێتێ بەدان کەوتبێ یا مەستە ئالیک بێ