تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەندۆر
(ڕەوا.): زەندۆڵ
زەندۆل
(خۆ.): خڕێکی گەورەیە ئاو دڕیبێتی سا ئاوی تێدا ڕاوەستابێ یا نا. (ڕەوا.) شووێنێکە ئاو بەبنیدا ڕۆچێتە خووارەوە. (دزە.) جێگایەکە گڵەکەی ڕزیبێ. درز و قەڵشتی زەوییە گەورەبێ یا گچکە
زەندۆڵ
خەمخۆرک. (هەو.) زەویەکە ڕووکاری دەرەوەی ڕێک و بێ پەڵە و بێ خەوشبێ بەڵان بنەکەی فشبێ کە پێی لێ نرێ ڕۆبچێ یا بڕووخێ
زەندی
زەندیق، زەندیک، زەڕدەشتی، پەیڕەوانی زەند، زەنداوێست. (باک.): زیندی، ساخ، زیندوو. (باک.): زیندەوارە وەکوو کێچ و مێشوولە و ئیتر
زەندیق
زەندی، زەندی خووێن، پەیڕەوی زەنداوێستا
زەندە
(باک.): زەند، گۆڵەی دەرکێ. دەرکی پێدادەخەن
زەندەزیڕە
زەندەشۆڕ
چووارقاپ، چارقاپ، جوورە سەگێکە زەندی لای پاشەوەی هەر چووار پەلەکانی لەسەر زەوی دادەنێ
زەندەق
ئایین، لە زەندیق وەگیراوە. کۆم، دین، زەهلە. (کە.) ئەترەش. (ڕۆژ.) زەنەق. نەترە، هەترەش. زراو، وورە،-ی چوو: کۆمی لێکرد،ووردەی بەردا
زەندەق چوون
تۆقین لەترسان
زەندەڤەستا
زەنووێر
(موک.): مەڵبەندێکی خۆش و دڵکەرەوە و بەرگوشابێ
زەنگ
چینگ، چانقۆچ، چان، لە زەنگوڵەی گەورەترە. –ی کلیسایە: جمخار، ڕۆنی-: کەرەی توواوە، تەواش، زرنگ، ڕۆنی تاتی، پاک، زەڵاڵ، خاوێن، ووشک. وێژە، (باک.فە.):بزنێکە گووێ و لمووزی وەک شیری سپی بێ.(جا.):درز، قەڵەشت، قڵیش، --بردن: درزبردنی چت: ترەکبردن. (باد.):ئاوزەنگی. (باک، فە.) ژەنگ، گەمار.-گرتن: ژەنگ گرتن.-ئاڤێتن (باک.): ژەنگ گرتن
زەنگ زڕان
مەبەس لە ئابڕووچوونە
زەنگ و قۆڕ
زەنگی گەورە و گچکەیە دەنگی زەنگوڵەی گەورە و گچکەی پێشەنگی قەتارانە یا بە چەرخ و فەلەکانەوە. زەنگ و هۆڕ
زەنگ و هۆڕ
زەنگ و قۆڕە، شرنگین، دەنگی زەنگی گەورە و زەنگوڵانە
زەنگ کوت
زەنگار
(ئەردە.): ژەنگاڵ، زاخی سەوز، جەوهەری گۆگرد
زەنگارۆ
(باک.): ژەنگاوی
زەنگان
شارێکی کوردانە لە کوێستانێدا لە نێوانی قەزوێن و بیجار و هەمەدانێدا ، ناوی گوندێکیشە لە ناو هەڤێرکاندا