تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەمەندایی
زەبەندی
زەمەگلێرە
(بار.،کۆ.):چلوورە، مووم، ئەو شووشە سەهۆڵانە، کە بە گووێسوانە و داروبارو سوولاوکاندا شۆڕدەبنەوە خووارێ
زەن
زەو، زاوزێ، (هەورا.): زەە. مەڕوماڵاتێکە زەوی تێکەوتبێ
زەنادی
ئاڵقەو یا بازنەیەکی زێڕین وەیا زیویینە لەقۆڵی ڕووتدەکرێ و سەریشی وەکوو سەری ماری وایە لەسەر ئالقەکە ڕاکشاوە
زەنار
(باک.): زیننار
زەنبوور
زەنبیل
زەنبیلە، زەمیلە، بەرچینە. زەمبیل ، نێوی دێیەکیشە لە موکریان
زەنبیلە
زەنبەرە
(باک.): زەنبەلەک. فەنەری کاتژمێر و هی تر، کە برێتییە لە تێلێکی کەمێک پان و ردێژ و هەڵکراو بە خابوونەوەی کاتژمێرەکە لە کار دەکەوێ بە کۆک کردنی دەکەوێتە کار
زەنبەڕە
(شێخ.): دووزەلە. دووبلووێری لێک گرێدراوە
زەنج
زەنگ، زەنگە، زەنجار، کرێژ، گەمارا
زەنجیر
(لو.) زنجیر، ئاڵقەڕێز. – بەند: زنجیریەند
زەنجەفیل
ڕەگی گیایەکی گەرمیانی و سپییە زۆر توند و تیژە ووشک دەکرێت
زەنجەفیل
ڕەگی گیایەکی پەلک درێژە زۆر توندو تیژە بۆ چێشت و لە پزیشکیشدا بەکاردەبرێت
زەنخ
(باک.): گەنیو، گەنی، بۆگەن. (باک.): خەنز
زەند
(فە.): گۆشتی قۆڵ. (باد.): زەندە، گۆڵەی دەرکییە. باسک. قۆڵ. (موک.، ڕەوا.)مەچەکی دەست، (باک.): بەفشک. باسک. جێگای بازنە. هۆزێکی کوردە کەریم خانی زەندی لێ هەڵکەوتووە. (باک.): جومگە، جومژکە. ناوی ئەو ئێلەی (شاپزنی) یە یا (شاە پەسنی) یە خۆیان دەڵێن (ئەم پسمامێ شاین)، کەریم خانی زەند پادشای کوردستان و خۆشی کوردبووە زۆر وێدەچێ، کە دانیشتووانی ئەو گوند لە پاشماوەی کەریم خانی بن
زەندا
گوندێکە لە باشووری قامیشلوویە دەبێ لە ئێلی زەند بن
زەنداڤێستا
پەڕتووکی ئاسمانی زەڕدەشتییە. زەندەڤەستا، زەنداوێستا واتە ئەئێستا، هەرئێستا، مەبەس لەوەیە، کە هەرکاتێ زەندا وێستا بخووێنرێتەوە بۆ ئەو کاتە دەبێ
زەندووک
(باک.): قۆڵ پێچێکە لەکاتی کار کردنێدا دەکرێتە قۆڵ