تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ددان زێڕین
زێڕین
زەڕی، زیڕن، بزێڕ، چتێکە لە زێڕی دروستکرابێ
ددانە زێڕینە
ئەوددانە قایمانەیە کە لەدوای تەمەنی حەوت ساڵی منداڵان دەردەکەوێ
زێڕینگەر
زێڕکەر، زەڕنگەر، زێڕکار. –ی: زەڕنگەری، زێڕکاری
پەلکە زێڕینە
کۆلکەزێڕینە، کەوانەیێکی ڕەنگاو ڕەنگە لەسەر ڕووی هەور پەیدا دەبێ لە کاتێکیدا، کە خۆر لە دڵۆپەی بارانەکەی ناو هەورەکە دەدات حەوت ڕەتگی لێ پەیدا دەبێ: وەنەوشەیی، شین، لاژوەردی، سەوز، زەرد، پڕتەقاڵی، سوور
ئاسکەزێڕینە
ئاسکۆلەیەکی گچکەیە لە زەنگیانە دروست دەکرێ چاوەشان لە سەردەمی بەزم و ئاهەنگێدا بە دەستیانەوە هەڵی دەپەڕێنن و منداڵیش یاری پێ دەکەن
ئەستوندەزێڕینە
هەسارەزێڕینە
کۆڵکەزێڕینە
(باک.): تیرەژە٬ شەوبەندڕۆژ٬ (سوورداش) پەلکە زێڕینه٬ (کە.) ئەستوونەزێڕینه٬ کەسک و سۆر٬ پەلکە ڕەنگینه٬ (دەر.):زەرد و سووێر٬ (زەن.):زەرد وسوور٬ کۆڵکە زێڕینە(کرما): کەوانی رۆستەم
کۆڵەزێڕینە
(هەورا.): کۆلکەزێڕینە
کۆڵەکەزێڕینە
کڵاوزێڕین
تەپڵەزێڕین٬ تەپلە ئالتوون٬ کڵاوەی ژنان٬ غازی و لیرەی پێدا دەدروون یا کڵاوە هەر لەزێڕە لە سەر کڵاوی دادەنێن