تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زیوە
(ئەردە.):جیوە،جووڵە
زیوەر
خشڵ،چەک،تیتە، (باد.) بەبەردە سپیە پانە گچکەکانی نێو ئاوێ دەڵێن ، کە دەبریقێ.نێوی پیاوانە.نازناوی هەستیارێکی زۆر بەرزی کوردی سلێمانی بووە
زیپ
زۆرهێنان و تەنگەتاوکردن، زیپە، (باک.): لێکدانەوەیێکی کوردییە:کە مانگێکە لە نێوانی 15ی شبات و 15یئازارێدا.ڕەشەبا،باوبارانی سەخت. (باک.): تەرزە،بەرخورک،تەرزە
زیپلک
زیلەمۆ،ژیلەمۆ
زیپلکە
(ڕەوا.)زیپکە
زیپک
(باک.): تەرزە. زیپک. (خۆ.)کوورووژم هەڵاتن لەسەرمان
زیپک
(باد.):هەژمارێکی سێ ڕۆژییە دوای سەرمای پیرێژنێیە دەڵێن لەوانەیە کلکی بزنێ ڕەق بکات. (هەو.):پیت
زیپکە
(موک.):قنچکە،شینۆک،(دەر.)دشپۆکە،(ڕەوا.)تشپۆ،تشپۆک. ئاگرۆک، (باک.): زیپک، (ڕەوا.)زیپلکە، (بابا.)زیتکە،زپرکە،گرمژە،پیرۆزکە،ووردەکولکێکی سەرتیژە لەلەش دەدرێ.-ی عازەبی:جووانەژۆ،جووانکە،شانک. (باک.): تەرزەی ووردی بەهارێیە، گلێرە
زیپۆ
نێوی پیاوانە
زیپە
ڕۆژنای ڕەش و شووم لە ماڵێدا. (باد.):بورجی پیرێژن
زیچ
(باک.): منداڵ،زارۆ،نەوە،نەتەوە،زیچل، (باک.): زیرچ، (شەم.)مێو.تەختەبەند. ڕیخ. (باک.): زار و زیچ. زیت
زیچل
(باک.): زیچ
زیچک
(باک.): فێل،ساختە
زیڕاندن
قیژاندنی زۆر بەتوند و تیژی
زیڕانن
(ئەردە.):زریکاندن،زووڕاندن،زیڕاندن
زیڕفچک
(باد.): هەناو، نێوزگ
زیڕوهۆڕ
زیڕەزیڕی زۆر
زیڕە
چریکە،قیژە،دەنگی گریانی منداڵ و ژنانە، دەنگی تیژی گیاندار.
زیڕەزیڕ
زیقەزیق، چریکەچریک، زیڕەی یەک لەدوای یەکتری، زیڕەی منداڵ و ژنانە لەکاتی گریان و لێقەومانێدا