تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زیرەی ڕۆمی
جوورە زیڕەیەکە
زیز
نەبان، سوور، ڕووپەڕ، تۆراو، سرک، (باک.): خوو، تووڕە، سڵ، تۆریاو، ئەنگر.-بوون: تۆران، خەیدین، تۆریان، ڕووپەڕبوون،توونەو تلووربوون.- کردن: تۆراندن، تۆریاندن، خەیداندن، ڕووپەڕکردن
زیزانە
(بابا.، شا.)زیوان (گیا) ، گیایەکە لەناو دەغڵاندا شین دەبێ بەرێکی ڕەشی تاڵی هەیە
زیزمۆک
قالۆچەیەکی باڵدار و سەوزە
زیزی
جوورە کوللەیەکە هەمیشە دەنگی لێوە دێ هاوینان لە زەویاندا گەلێک دەبیزێ، بەدەنگی خۆی ناودەبرێ. زوویری، سڵی
زیزیک
مێشێکی سەوزە بەقەدەر هەنگێکییە بەلقی میوانەوە دەنووسێ و دەمرێ
زیزەلە
(شا.): لەجێ چوون (تەنها بۆ ئەسکنج)
زیزەڵە
(شا.): ئەسکنجە، (شن.) قوڵقووڵە
زیست
(ئەردە.): زینگی ، ژیان، زیندەگی
زیسک
(شن.): موسلی، سەلکی گیایەکیە وەپیوازی دەچێ بەڵان پتەوە و لەنێو ترشیاتی دەکرێ
زیف
(دزە.،هەورا.):پڕووپووچ
زیفان
(باک.): مریشکی گچکەن
زیق
(ئەردە.): وورگ،ناوزگ.(باد.)زیڤزیڤ،هەزارپێ. (باک.): دەنگی دەرکێشانی خەنجەرو دەرکە کردنەوە و هی خوراندنێیە. (ئەردە.): زووق،زیقە،گریانی منداڵ
زیق و هۆڕ
زیقەزیقی زۆر
زیقان
زیقاندن،زیقەلێوەهاتن
زیقاندن
زیکاندن،چریکاندن،زیقەکردن،جریکەکردنی(مەلان)
زیقانن
زیقاندن،ماسیگرە،ماسیە وچنە،ماسی خۆر، مەلێکە لاق و دندووکی درێژ و سپی و سەرباڵ و لەقلەقی دەچی لە کۆتر گچکەترە بە زۆری لەناو ئاوێدا دەنیشێ ،هەمیشە دەزیقێنێ
زیقاوڵە
گیاندارێکی بۆری چووارپێیە لە دەڵەک گەورەترە ، پێستیشی بەنرخە
زیقن
زیکن،گیاندارێکە دەنگی زیقەی لێوەدێ،زیقەی یەک لەدووای یەک
زیقە
جیکە،جیقە،دەنگێکە لە خۆشیان یا هی پەڕەووری گچکەیە.زیکە، چریکە، دەنگێکە لە زیلە گەورەترە و ناخۆشترە