تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زیو
زێو، کانێکە پارە و هەندێ خشڵی ژنانی لێ دروستدەکرێ
زیوا
گوڵەزەنبەق، (ئەردە.): جووان،شۆخ،شیرین
زیوار
زیڤار،هەژار،بەدبەخت. (سیرمە):تووێ،پارچەی تەنک و ناسک ، ڕیشاڵی چتمەکی دڕاو
زیواری
زیوارەی کەوش
قەراخی کەوش
زیوارەی گۆڕ
قەراخی گۆڕ
زیوال
(باک.): زیڤار
زیوان
(باک.): دنێب،خەربەند،خەربەنگ، (کە.،هەو.):مرۆر، (بابا.)زیزانە، زریزانە،گیایەکە گوڵەکەی شینێکی کاڵە پانی بەقەدەر دەفلسانە لە نێو کەنمیدا شین دەبێ و بستێک لەوی بڵندتر دەبێ ڕەنگی سوور یا ڕەش،کەزۆری لەگەڵ گەنمی بکەوێ تاڵی دەکات، کە دانەکەی بخورێ خەوی دێنێ، کەبەکوتراوی تێکەڵ بە شیری بکرێ و لە چاوی ژاندارکرێ ژانی دەشکێنێ
زیوانخۆرە
ئاڵیگوڵینگ،ئاڵینگوڵینگ
زیوانن
(ئەردە.):جووڵاندن
زیواڵ
(کە.):تووێ،پیچەک، برزۆڵە، پارچە، زیوار
زیوزیوە
زیوور
(بالە):هەزارپێ
زیوی
(ڕەوا.):هەزارپێ
زیویان
(ئەردە.): جووڵان، بزووتن
زیوین
چتێکە لە زیو دروستکرابێ
زیوێر
(ڕەوا.)زۆڵە چەرم
زیوە
(ئەردە.):جیوە،جووڵە
زیوەر
خشڵ،چەک،تیتە، (باد.) بەبەردە سپیە پانە گچکەکانی نێو ئاوێ دەڵێن ، کە دەبریقێ.نێوی پیاوانە.نازناوی هەستیارێکی زۆر بەرزی کوردی سلێمانی بووە
بازیوان(بابا)
گیایەکی بەهارییە گوڵی رەنگ پیوازی دێنێ
زیوزیوە
زەنگوڵەزیوە
باڵندەیەکی گچکەی ڕەنگینە زۆر جاران هێلانەی لەسەر دارە هەرمێ و بەڕووی بە قوڕو پووش دروست دەکات
زەڕوزیوەر
کازیوە
کازێوە٬ ڕووناکیێکە لە نێوانی شەو و ڕۆژێدا پەیدا دەبێ
کۆرزیوان
گیایەکە سێ بست بڵند دەبێ بە گەڵایان داپۆشراوە گەڵایەکەی وە زمانی ماڵاتان دەچێ و تووکن و تۆزاوییە گوڵی سپی و شین دەردەکات و لە نێو گوڵەکانیدا زیوانی تێدایە