تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زۆرەوانی
زۆرانی، زۆرانێ، بنکەفشانێ، عەردانێ، (باد.):خۆلێکدانێ، (گەڵاڵە)تێکوەرانێ، (کە.):زۆران، (خۆ.،سوور.)حاردانە، حاردان، (خۆ.) زۆرانبازی، تێکوەرانە، (سوور.،ڕەوا.):تۆکەرانێ. (باک.): پەرەچۆنگ، بچەنگانێ، بناڤێ، (هەورا.): پەرەچونگ، زۆرەبانی، (ئەردە.): زرمەزلێ، -گرتن:مل لەبەرملی یەکترینان، زۆرانی گرتن
زۆزان
(باد.):کوێستان
زۆزانڤان
هەوارگەڕ، هاوینەهەوارگەڕ.- ی: هەوارگەڕی، هاوینەهەوارگەڕی
زۆزانیک
سەهۆڵکار، بەفرکار. سەهۆڵخانە
زۆزگ
چیایایەکە کەو تۆتە باکووری ڕەواندزێ، چیای حەسەن بەگی لەپشت زۆزگییە
زۆسک
چیایەکە لە باکووری ڕەواندزێیە. نێوی کوڕانە
زۆق
(باک.): زەق، تیژ (بۆ چاو بەکاردەبرێ). جووت: ئەزی چاڤی دوژمن – دەرخەم: ئەمن چاوی دوژمن بەجووتە دەردەخەم
زۆقەید
(باک.): شارێکی گچکەی کوردانە لەناو خەرزاندا
زۆل
زۆڵ، پارچەیێکی درێژ لە چەرم یا لە هەر چتێکی بێ. زووێڵ. (باک.): سیرمە
زۆلاک
زوێڵ، پارچەیەکی بڕاو لە چەرم
زۆم
(شێخ.): ڕۆن، ڕوون، چەوری، پۆ. (هەرباکدزە.) هۆیە، تیرە، زووم. چینە هۆبەیێکە، کۆمەڵە ڕەشماڵێکە. (خۆڕەوا.) چەورایی چێشتێیە
زۆمە
(زرا.): زۆم. کۆمەڵە ڕەشماڵێکە
زۆنت
(باک.): چەکوچ. (باک.): زۆنپ
زۆنپ
(باک.): چەکوچ. (باک.): زۆنت، پیکی بەرد شکاندنێیە
زۆنچی
(باک.): دووجارشانەکراو
زۆنکاو
زنە، زەنەک، زۆنگ، تەرازن
زۆنگاو
زۆنکا، زۆنگ، ئاوگیر، ئاڤگیر، زنە، زنەک، تەڕازن، قۆپیە، زچاو، زناو. جێگایەکە ئاوی خۆی تێدا ڕاوەستابێ یان پێیدا زابێتەوە و ببێتە قوڕ