تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زۆڵ
فێڵەزان، ساختەچی. (هەورا.، فە.):زۆڵەک، بێباووک، (باک.): بیژوو، بیژی، منداڵێکە، کە لە باوکێکی ڕەواو ڕاستەقینە پەیدا نەبووبێ. قومەزە. (موک.) پارچە چەرمێکی درێژبڕاوە، (کە.) زوێڵ، زیوێر. سیرمە، تیلماسکێکی باریکی چەرمییە بۆ تیرەی کەڵاش یا بۆ چنینی کەو و بێژنگ
زۆڵک
(ئەردە.): بێکارە، زەبووون، بێ کەلک
زۆڵی
(فە.، بابا.): بیژووێتی، زۆڵی. فێل ، ساختە
زۆڵەک
جوورە دەنکێکە لە نێو گەنمەشامی و نۆک و بەڕوو و لۆکە و نیسکدا، کە نابرژێ و ناشکوڵێ. بێژوو، زۆل
گورزۆڵە (هەو.)
بڕوانە: گورزەڵانێ.
بازۆڵە
قۆڵ و باسکی قەڵەو
بازۆڵە(کە)
بەرزۆڵە
خڕکەگازۆڵە
(شار.):یارەڵماسی،پەتاتە
پرزۆڵە
پێچەک، شڕو پڕ، پاترۆتک، پارچە، زیواڵ، پەترۆک. پرزۆڵ
کزۆڵە
گیانداری کزۆڵ
کزۆڵەبوون
کززەلۆک بوون
گوزۆڵانێ (هەو.)
گەمەیەکی منداڵانە بە گورزۆنە.
زەردوزۆڵ
چتی زەرد وجوان
پڕزۆڵ
پارچە، رمیزە، کەم، زیواڵ