تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جاڵجاڵووکه ی زۆر گەورە
زۆر
گەلێک، فرە، پڕ،زەوەند، قەوی، زەعەف، بۆش، گوژمە، زەحەف، سات، گەلێ، زەهەف، زووربە، گەلەک. ستەم، جەور، بێدادی، خورتی، بێگار، زەبر، جەوور.بە-ی:بێگاڤی، بەکەڵەزەڕی، بەخورتی. هێز، تین، توانایی، چاڤسۆری، پێ ستووری، گیر. نوودڵانە، زۆربگیر. بتەوێ و نەتەوێ ، دڵنەخووازانە، ڕفانن، ڕفاندن، کێشەر، فرە، گەلێ، گەلێک، (ئەردە.): مشەمەڕ
زۆراب
نێوی نێرینانە
زۆراستاندن
زۆران
(بابا.،گەر.،ئەردە.):زۆرەوانی، زۆرەبانی
زۆرانبار
کەسێکە زۆرانی بگری و لەو پیشەیەدا پسپۆڕبێ. –ی(خۆ.):زۆرەوانی، زۆرانی گرتن
زۆراندنەوە
(ڕەوا.،سوور.):جووڵاندنەوە، سووڕاندنەوە، گەڕاندنەوە
زۆرانی
(زەن.):حیز. (باد.):تێڕووچانک
زۆرانی گرتن
زۆرانەوە
(ڕەوا.،سوور.):جووڵانەوە، سووڕانەوە، گەڕان، گەڕانەوە
زۆراڤا
زۆراوا، بەزۆرئاوەدانکراو، ناوی گوندێکییە لە ڕۆژاوای نوسەیبینێ
زۆربایی
زۆرەکی، زۆرەملێ، دڵنەخووزانە
زۆربوون
پەرەئەستاندن
زۆربگر
کارێکی بە بێگار و بە زۆر بە یەکێکی کردن
زۆربڵێ
چەنەدرێژ، سڤک، لەولەوە، جرت وپرت، جرت و فرت، زرت وفرت، سازندە، لەوچە، هەرزەگۆ، کەسێکە چەنە زۆر لێ بدا. پیربێژ، چیڕە درێژ، (کە.):چەنە هەراش، قەرە چەناخ، چەنەباز، چاوەش، چەوچەڕ،دەمدڕاو، زاردڕاو، زۆروەڕ، (باک.): بەژۆک، نەوالخ، دەڤدڕیاو، چەقەچناو، بەسبێژ، بلبلە. –یی:لەوچەیی، پڕبێژی، چنچن، دەڤدڕیایی، دەمدڕاوی، چەنە زۆر لێدان
زۆربۆ هاتن
تەنگە تاوبوونی گیاندار
زۆربۆهێنان
تەنگەتاوکردنی گیاندار
زۆربێژ
زۆربڵێ، چەنەسووک. –ی:زۆربڵێیی، چەنەسووکی
زۆرتر
پتر، پێتر
زۆرترین
لەهەموان زۆرتر