تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زگار
(لو.):هەرەوەزکردنە بۆ تووتن شکاندنەوە یا چنینەوەی میوە لە ژێر دارەکەیدا یا تووتن چاندن و پەمۆ و ئیتر
چەتری ڕزگاری
چەترێکە لە کاتی لێقەومانێدا لەسەر فڕۆکەی بەهۆی وییەوە خۆیان فڕێ دەدەنە سەر زەوی
ڕزگارکار
ڕزگاریدەر.-ی: ڕزگاریدەری
ڕزگارکەر
ڕزگارگه
ڕزگاری
دەرچوون، قوتاربوون، هێوان، دەربازبوون، لە گێچەڵ و چورتم
ڕزگاری خوواز
ڕزگاری خووازی
سەربەستێتی خووازی
خووازگار
خوواز، خوواستگار، ویستەر، بخوواز.-ی:داخووازی،ویستن، خووازبێنی
سازگار
لەبار٬ ڕەوا٬ بژوون٬ نەرمەنیشک٬ هێژا٬ ئاووهەوایێکە سووک بێ و لە ئەندام بکەوێ.-ی:بژوونی٬ کێسی٬ سووکی و خۆشی ئاوو هەوای شووێنێکییە وەکوو کوردستان وابێ
ناسازگار
لەلەش ناخۆش. –ی : نەخۆشی٬ ناساخی٬ نەساخی
پارێزگار
پاکداوێن، (باک) پاکداو، (زەن) پارێزدار. پارێزەر، پارێزگەر. ئاگادار، بەراوان. پارێزکەر، دووربین._ی: ئاگاداری، ئاگا لێ بوون، بەراوانی، بێبەری، ئارینەگ. پارێزکەری، دووربین. پاکداوێنی
پرووزگار(ههورا)
پەرهیزگار
کەسێکە هەمیشە لە کاروباری خۆیدا بە پارێزو ووشیار بێ. خودا، خووا، ئێزەد._ی: پارێز
ڕزگار
قوتار، دەرباز، تیلە، ئازاد، ڕەها، گیاندارێکه لەچورتمێک ڕزگار بووبێ. –بوون: نەفدین، قوتار بوون، بەرشین، پەڕینەوە، لە کۆڵ بوونەوە، فەلتین، دەرچوون، دەربازبوون، وەسەرکەوتن، -کردن: قوتار کردن، پەراندنەوە، راپەڕاندن، دەربازکردن، فەلتاندن، ئەفراندن، لەکۆڵکردنەوە. خۆ-کردن: ڤەرسین
ڕۆزگار
(هەورا.)ڕۆژگار.