تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زڕە
(هەورا.): زرینگە، زەڕە، زرنگە. دەنگی زەنگ و زنجیرییە ، بۆ دەنگی پارە و پارچە مسی گچکەش بەکاردەبرێ ، بە دەنگی فڕەی فڕینی باڵی باڵندانیش دەڵێن
زڕەئەسپندار
پەڵک. جوورە چنارێکی جەوهەردارە بەڵان وەکو چناری ڕاست و چاک نیە گەڵای خڕترە، بەرەکەشی وەکەشی وەقۆرەی دەچێ و ناخورێ
زڕەبلبل
جوورە باڵندەیەکی بۆرە وەکو فیقەگولەی وایە وەکو بولبولی دەخوێنێ
زڕەدێو
زڕەزیپ
(باک.): گەوج، گێل
زڕەمێر
شینەزەلام، لەندەهۆر
زڕەوەلی
(هەورا.): گیایەکی درێژی توکمەیە وەک قامیشی وایە لە گووێ ئاوان دەڕووێ
زڕەپۆلیە
زڕوپۆلیە
زڕەک
ووڵاخێکە ڕەشکێنەی چاوی سپی بێ
زڕەکبوون
بەشەوارە کەوتنی بزن و مەڕ بەهۆی برووسکەوە
زڕەکەو
سوێسکە، (ئەردە.): پۆڕ
ڕەزڕەزۆک
(ڕەوا.) : ڕێزەڵە، (بابا.) تووڵەڕەزه
بازڕە
(ئەردە) گەڕانەوەی گوللەیە لە پاش ئەوەی، کە لە نیشانەی بدات. (ئەردە) کەوانە: کەوتنی تیرو بەرزبوونەوەی. (بابا) فیچقە، خووێنی بازرەقەی بەست: خووێنی فیچقەی بەست. بەرەو خووارەوە بە پەڕێشانی و ئاڵۆزی غاردان، (کە) تەکاندانە خۆ بۆ بازدان
تۆڵەزڕە
ڕەزەڵە، گیایەکی بەهارییە بەرێکی سووری ووردی مزر دەگرێت تامی تەماتەی دەدات
زڕزڕە
(ڕەوا.): زرخاو، زڵزڵە. کێم، هەواو ئاوی برینان. (ئەردە.): چتێکە منداڵان بە دەستیەوە دەگرن و زڕەزڕی پێدەکەن