تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زووڕە
دەنگی گریانی منداڵە،کەبەسەختی بگری،زیقە
زووڕەز
ترێی یاقووتی.ترێیەکی پێست ئەستووری ڕەشە و زووش پێدەگا
زووڕەزمێ
(ئەردە.): زەرمەزلێ،زۆرەوانی
زووڕەزووڕ
گریانی منداڵە بە بێ پسانەوە، قووڕەقووڕی سەگ
زووڕەزووڕ
زەڕەی گۆدرێژ و ئێسترانە
زووڕەزە
(بابا.):جوورە ترێیەکە
زووڕەس
(ئەردە.): زووڕەز،میوەو تەڕەیەکە زوو پێبگات بۆ دەغڵ و دانیش بەکاردەبرێت.-ی (ئەردە.): یاقووتی ،جوورە ترێیەکە زوو دەگاتێ
زووڕەنج
کەسێکە زوو دڵی بشکێ.-ی:زوودڵشکان
زووڕەنج
کەسێکە زوو تووڕە بێ.زوتوور،جڕجونگانی