تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زها
(باک.): زەها. زەبەللاح،لەندەهۆر
زهار
(باک.): زەهار
زهۆم
(باک.): چەوری،بۆ،قەڵەوی
زهە
(هەورا.): زاوزۆ
بێزهاتن
دڵ هەڵگرتن، بۆ خوواردن و بە تەوسەوە بۆ قسەکردنیش بەکاردێ
خووزهێنانەوە
وێکها تنەوەی برینی ئەندامی درەختان
سنگزهردە
باڵندەیێکی گچکەی ژێر زگ زەردە سەر پشتی ڕەنگاو ڕەنگە بەقەد چۆلوکەیەکییە، زۆرتر لەکاتی جۆدروونێدا دەبینرێ.
هەڵبەزهەڵبەز
وازهاوردن
دەست بەردان٬ وازهێنان
وازهێنان
دەست هەڵگرتن٬ دەسهەڵگرتن٬ بەلاوەنان٬ خۆشبوون٬ لێ گەڕان٬ بەجێ هێشتن٬ وازهاوردن٬ دەسبەردان٬ دەستی خۆ ژێ کرن٬ دەست لێ بەردان٬ بەسەرچوون٬ ژێ گەڕیان٬ هەوکردن٬ بەخشین٬ دەڤ ژێ بەردان ٬ وەبوون
کاغەزهێن
قاقەزهێن٬ هەڵگری نامە
شانزه (هەورا.)
شانزدە، کەبریتییه له (3) جار پینج و تاکێک، (16) .
شیرازه
(باک.) برۆش. هۆنینەوە. ـ ی پەڕتووکان: چنینی کەنارەکانی لای بنەوە بۆ قایمی. ـ ی کەڵاش: کەنار چنین و جزوو بەندکردن. چزووبەند.
شیرەزه
ژنێکه منداڵی لە شیر بکاتەوه ئەوسا ئاووس بێ.
شەپەشەپ (دزه.)
قسەیەکە هەر منگەمنگی لێوەبێ. شڵپەشڵپ، خشەخش، دەنگی دروداوێنی شۆڕ، کە تەڕبوونی و له ‌زەوی بخشێ، شەپشەپان.
شەڕوبنار (دزه.)
کێشە، شەرو کێشه.
شەکرەپاره (دزه.)
جووره دروومانێکه بە نەخش وەکوو گوڵ هەڵدەکەوێ.
عەنزه ڕووت
حەنزەڕووت، چتێکه وەکو جیوەی تیسوو.
عەنەزه
حەنەزه یا ئەنەزه یا هەنەزەیه، بە چارەوێی ڕەسەن دەڵێن، جوورێکه لە چارەوێی ڕەسەن.
هێ هێ(دزه.٬هەر.)
هێوڵ (هەو.٬ دزه.)
ڕزه
(باک.): ئاڵقەڕێز
ڕەزه
(هەورا.): شادی، بەزم، کەیف، ئاهەنگ، شەڕ، کێشه، جەنگ