تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زن
(زا.):ژن
زنار
(باک.): نسار،نزار،لای باکووری چیایان.(زێ.،باد.):سەخت، جێگای دژوار و حاستەم، (زا.):زنێر.بەردی گەورە، (باد.)ماهی زەرد، (زێ،باد.):پارچە چیایەکە ، کە هەمووی بەرد بێ و ڕێگای ئاسانی نەبێ، (موک.):ماە. وەکوو:زنارا کیستە:ناوی گوندێکی بەرزە لەسەر شاخێکی بڵند و سەخت
زناریشک
گیایەکە گەڵایەکانی بەقەدەرێش بەری دەست پانن و بێ بۆن و بێ گوڵە ماڵات دەیخووات
زنازنا
(ئەردە.): زوکمزوکم، کەپوورە، هەراهەرا، دادوبێداد
زنان
(کە.):سندانی ئاسنگەران.زننان، زیندان
زناو
(ئەردە.):زەهاو، زنەک. پارچە زەوییەکە هەمیشە ئاوی تێدا ڕادەوەستێ و لێی دەزێتەوە. (باک.): پەهناڤ،چراڤ، (هەورا.): زنکاو، زەنەک، (جا.):زۆنگاو، زۆنکاو،(جا.،بابا.) زەلکاو، ئاوگیر، لیتە، قۆپیە، باتڵاخ، ئاوگڕ، ئاوزا.(دەر.):دەقن، تەرازن.زەهاو
زنج
دوو تاسە لە شایلۆغاندا لێکدەدرێن زرنگەی خۆشە. کۆخ، قۆخ، (جا.) دۆنگز. (زەن، جەبا.) تەپڵەک. زنجی مەڕانە لە زەل و قامیش دروست دەکرێت .- داکوتان: ڕیشەداکوتان، دامەزران. (زەنداو.) هەڵپەڕکێ،- کردن: هەڵپەڕین. چاڵی چەنەگە. تەویلەی دەوا رانە لە قامیش و پووش و پەڵاش دروستدەکرێ. (فەهەوجاکەلباککە.) چەنە، چەنەگە، چانە. ساباتێکە عەرەبانە و چتی تری لەژێردا ڕادەوەستێ. تیژ(بۆ تیغ)
زنجار
(بالە.): ژەنگ
زنجاف
(لو.): پەراوێزی کەوا
زنجک
شەمۆز، ماڵات و ووڵاخی شەمووس.(یەز.):خەرپشتە
زنجیر
زنجیر بەند
زنجیرە
زنجیرە
زەنجیرە، هەڵبەستنی لێواری شەدە و ئاغەبانوو و بەرماڵ و چەفتە و هەندێ چتی دی بە ئاوریشم یا بە دەزوو. کوڵۆشی گەنم و جۆیە، کە لە خەرماندا بەڕێزە دابنرێ، ناوەکەی پڕیکرێتەوە لە کڵۆش. چەند چتێکە لە تەنیشت یەکتریەوە بە قەتارە وەستابن. بڕگەی قەراخ و کەناری چتان
زنجیرە بەستن
وێستانی چەند چتێکی زۆر بەگردی لە تەنیشت یەکترییەوە
زنجیرەبەند
زنجیربەند
زنجیرەدار
چتێکە، کە زنجیرەی هەبێ وەکو پارەی (50) فلسی
زنجیرەدان
زنجیرەوکووا
(هەورا.): زنجیرەی کێوان
زنجیرەی ئاو
وەکوو زنجیرەی نوواندنی ئاو