تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زلکووێر
کەسێکە بە گەورەیی کوێر بووبێ. چاوشڵهقاو. –ی:بەگەورەیی کوێربوون
زلکێنە
(گەر.):زەرگەتە
زلکە
ناوی جوورە ترێیەکە
زلی
گۆشتنی، فیلەتەنی، زەلامی، گەورەیی، مەزنی،گری
زلی بێخێر
زلحیز، زەلامێکە تەپ و بێسوود بێ
زلینە
(ڕەوا.):قەرتاڵە، سەوەتەیێکە لە زەل یا قەسەل یا پووش دروستکرابێ
زلە
(باک.): زللە، شەقەزللە، شەپەڵاخە.زل، گەورە
زلەقیاگ
(ئەردە.): زلقیاگ
. ڕاپەزلین
(باک.): بەنێردیوانیدا سەرکەوتن و چوونە سەر
تۆزلقان
حەزلێکردن:
دڵدارێتی کردن ، ئەیینی. ئارەزووی چتێکی کردن.
خزلک
(زا.):زەنگەترێ، هێشووی گچکەی ترێیە
دانزلین
(باک.):هەراسان بوون٬ جاڕس بوون
زرمەزلێ
(کە.):فشە، گاڵتەیێکی بێ شەرمانەیە، کە زۆر ئازاری یەکتری دەدەن و چتی پێکدادەدەن یا خۆ پێکدادەدەن و زرمەزرم کردنی چەند کەسێک. (ئەردە.): زۆرانی ، زۆرەوانی
شەبازللە
بە بەری دەستی بە توندی لە ڕوومەتی یەکێکی دان.
شەقازلله
شەقەزلله
چەپاڵە، زلله، شەپ، شەپەڵاخه، شەقازلله، شەپاڵه، شەپەڵاخە، چەک.
شەپازللە
شەپەزللە
مەزلۆق
(باک.): دارێکە
چزلک(هەورا)
چزلێهەڵسان
کززەو قرچە لێهەستان
چەپازلە(کە)
ڤەزلاندن
(باک.): پاڵدانەوە٬ خۆدرێژکردن لەسەر چتێکی٬ خووە فەزلینە:خۆت درێژبکە
کارێزلێدان
هەڵکەندنی کارێز
کووزلێدان
خانخانکردنی زەوی بە گاسن بۆ دێراو و گۆل.