تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زرمە
زرم وکوت، گرمە، ترپە، دەنگی کەوتنی چتێکە یا کەسێکە لە بڵنداییەوە و بە دەنگی پێ بە زەویدا دانیش دەڵێن. زڕە، زرینگە، دەنگی پووڵ و پارەیە
زرمەزرم
زرم و کوت، زرمە لەدوای زرمە،دەنگەدەنگی کەوتنی مرۆ و چتمەکانە لە بڵندییەوە یا هی پێیانە لە شایی و زەماوەندێدا و ئیتر یا هی یەکسمانە
زرمەزلێ
(کە.):فشە، گاڵتەیێکی بێ شەرمانەیە، کە زۆر ئازاری یەکتری دەدەن و چتی پێکدادەدەن یا خۆ پێکدادەدەن و زرمەزرم کردنی چەند کەسێک. (ئەردە.): زۆرانی ، زۆرەوانی