تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئازادی
سەربەستی، سەربەخۆیی، ئازاسەری، تەرخانی، بسەرخوەیی، پایدۆسی، لە ژێر دەستی دوژمنان ڕزگاری هاتن._ پەرست: ئازادی خوواز._ پەرستی: ئازادی خووازی
ئازادی خوواز
ئازادە
ئازادەڕیی
ئازار
مانگی مارت، کە (31)ڕۆژە، مانگی نەورۆزێ، گوڵان. جەفا، دەرد، کۆتەک، گووج، بێکاری، جزار، دەردەساری، دەردەسەری، نەستێل، ئێش، ژان، ڕەنج، چەرمەسەری، تاڵاو، دەوس، هێش، ئوزۆر، کووێرەوەری، سەخڵەت، پەتپەتێن، ئێشی ئەندام._ دان: ئەنراندن، ئەرناندن، هێش پێ گەیاندن، بن پەنج کرن، چەوساندنەوە، چرووساندنەوە، تەرپلاندن، دەسنین، دەوساندن، چەرمەسەری دان، گۆڕەو شاردان، زەباندن، کەڤاندن، کێشەماندان، ئێشاندن، ئێش پێگەیاندن._ کردن: بڕوانە: ئازاردان._ پێ گەیاندن: بڕوانە: ئازاردان._ کێشان: چەوسانەوە، چرووسانەوە، لبەرخووەدان._ دەر: ڕەنجدەر، چرووسێنەوە._ دران: جەوردان، جەرگ بڕان
ئازاری سیی
دیق، (بڵ، دەردە باریکە
ئازارەباریکە
دیق، (بڵ) دەردە باریکە
ئازاسەر
بڕوانە: ئازاد. ی: سەربەستی و ئازادی.(باک) ئارزانی، هەرزانی
ئازاڵە(ئەردە)
سووتەمەنی، تەپاڵە، پشکەڵ، سووختی زستانێ و ئیتر
ئازایانە
دلێرانە، ئەگیدانە، مەردانە، مێرانە
ئازایی
خۆرتی، پاڵەوانی، بەجەرگی، نەترسان، جامێری، ڕەندی، ئەگیدی، چاڤ سۆری، دلێری، زاخی، پڕکێشی، زاتداری، نەترسی، بێ باکی. نا_ ک حیزی، سستی، تەپی، تەنبەڵی
ئازایەتی
مێرایەتی، مەردایەتی
ئاغازادە
کوڕ یا کچی ئاغایە
ئامۆزازا
ئاواڵزاوا
(دەر) هامزاوا، هاوزاوا، هەڤاڵزاڤا، هەڤلنگ
ئاوزان
زانین، تووانایی، تووانین بۆ کردنی کارێک، ئەم ووتەیە هەر لە ووتاری نەبوون(نفی)دا بەکار دێنرێ: ئازاد نای ئاووزێ کە تەماشای وانەکانی بکات، یا تەماشا شووان دەی ئاوزێ دەم و چاوی بشوا؟ واتە نایان ئاووزێ
ئاوزانەدەم
ئاو لەدەمگەڕان لە کاتی دیتنی خوواردنێک و حەزلێ کردنیدا
ئاوزانەچاو
چاوتەڕبوون بە هۆی خەفەتێکەوە
ئاوزاینەدەم
ئاو لەدەمگەڕان
ئاوزاینەچاو
ئاو لە چاوگەڕان، فرمێسک داهاتن