تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مزانی
(هەورا.): مزگێنی
موورەزاری
(شا.): پیلەوار٬ پێلەوار
مۆزانی
(باک.): تفەنگی بە بەردی
مییزان
مێزان٬ میزتنی ئاش: کە دەورەی بەرداشەکە ژێرەوە کونی تێبێ دەغڵی پێدا دەچیتە خووارەوە دەڵێن میزتی٬ دەمیزی
مییزاو
مێرغوزار
مێزاب
(باک.): جێگایەکی ئەوتۆیە کەوی لێ دادەنرێ بۆ بانگ کردن
مێزان
(کە.): میزتنی ئاش٬ دەغل ڕزین٬ میزتن
مێزاندن
(باک.): تەماشا کردن
مێژووزان
مێژوو ناس٬ مێژووان٬ دیروکڤان
مەزاختن
(باک.): خراپ کردن(بمەزخە)
مەزاق
مەیزاندن
تەماشاکردن(بمەیزە)
نازار
(هەورا.): نازدار
نازانم
چوزانم٬ چزانم٬ چن زانم
نازاو
(کۆ.): شییناوەرێکە بە ئاو کەوتبێ و خراپ بووبێ
نزار
نێڵ٬ سەهەند٬ نزارگه٬ سەهەن٬ نسار٬ (خۆ.): نەزار٬ نسرم٬ ئاوەژووی بەر ڕۆژێیە. لە باکووری دۆڵاندا ئەو جێگا نزم و قووڵ و سێبەر دارانەیە کە تاوی کەم وێ بکەوێ و ئاوو شینایی هەبێ یا نا. بە هەموو پارچە شینایێکی ئاودار دەڵێن کە بە هەر جێگایەکی شاخان و کێوانەوە بێ. (شا.)بیشە. دارستان٬ (باک.): ڕەنگ پەڕییو٬ (فە.): لاواز٬ بێ تین٬ کز
نزارە
(شا.): مەشکەدڕە
نزاندن
(کە.): ناڵاندن بە دەنگی نزم