تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فەرزان
فرەزان٬ زۆرزانا
قازاخ
جووان٬ شیرین و ناسک٬ نازدار٬ پاک و خاوێن. (ئەردە.): بێ ژن٬ عازەو
قازان
(هەورا.): مەنجەڵ٬ تیان٬ تیانە
قازانج
سوودێکە لە کڕین و فرۆشتنەوە دەست بکەوێ. داهات٬ هۆ٬ بەهره٬ سوود٬ دەسکەوت٬ دەستگیر٬ کەلک٬ هاڤل٬ هەو٬ کار٬ (هەورا.): سوو٬ (کۆ.) ئایە. (باک.): بەرخووەر٬ باو٬ بای٬ لای.- ی تۆیە: باوی تۆیه٬ بای تۆیە٬ لای تۆیە.- دار: پڕسوود. بێ-: بێ سوود.
قازانج بەنیوەیی
کڕین و فرۆختی دوو یا چەند کەسانە بەسەر مایەی هەموویان بۆ ئەوەی کە قازانج بکەن بەدوو یا بە چەند بەشەوە
قازانج دەر
(هەورا.): مردەخۆر٬ سوودخۆر
قازانج کردن
سوودکردن٬ بردنەوه٬ کەڵک وەرگرتن٬ دەستکەوتنی قازانج
قازانقوڵفی
نێرو مێیەکە ئێخەی پێدا دەخرێ
قازانچە
(هەورا.): مەنجەلۆک٬ دیزە
قازانەسەر
(ئەردە.): مەلێکی چنگداری بەهێزە سەری باڵندەی تری پێ هەڵدەقەنێ٬ ە: قازانەسەرە
قاقلی بازان
(کە.):مەلێکە بەقەد کۆترێکییە
قانزاج
قازانج.- بەنێوەیی: قازانج بەنیوەیی
قانزاجکردن
قوزای
(هەورا.): کۆخین
قولزاندن
(باک.): قەدکردن٬ چەماندنەوە
قۆزاخە
-ی لۆکە:کەلووی پەمۆ.گوڵی بەری پەممۆ. –ی پەمۆ: گاڵ٬ گۆزک٬ کەلوو٬ تۆربەو تێکوڵی پەمۆیه٬ -ی ئاوریشم: چتێکی گردە کرمی ئاوریشم هەڵیدەپێچێ. قۆزڵاخە٬ کاسه٬ خڵێف
قۆزایی
جووانی٬ شەنگ و شۆخی٬ (ئەردە.): قۆقزی٬ بڵندایی
قەرزار
قەرزدار٬ بدێکا
قەرەزاخ
گرینۆک٬ هەرزەبێژ٬ قەرەقاژر٬ هەرزه٬ چناگەشکیاگ٬ هەرزەوێژ
قەزاتمە
جوورە گۆشتاوێکە پیازو لەپەی تێ ناکرێ