تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بووک و زاوا
تانج زاوا
تاجێکی تایبەتییە لە گوڵ و رێحانە دروست دەکرێ و لەسەری زاوای دەکرێ
ئاواڵزاوا
(دەر) هامزاوا، هاوزاوا، هەڤاڵزاڤا، هەڤلنگ
ئاوەڵزاوا
بڕوانە: ئاواڵزاوا
برازاوا
(باک) برازاڤە، برا یا برادەرێکی زاوایە، کە لە ڕۆژی بووک گوواستنەوەدا پشتێندی بووکی دەبەستی
بزاووز(خۆ)
جووڵە، جووڵەجووڵە، جووڵان
بەزاوابوون
لابردنی پەردەی کچێنی بووک لە لایەن زاواوە
تازەزاوا
زاوا لە مانگی هەنگویندا
تۆزاوتن
تۆزاوی
گڵاوی، خۆڵاوی، ڕتامی، تۆزاوین
خەزاوو
(بار.): خەزایی،باڵندە.
زڕزاوا
لەشکرێک هەبوو، ئەمرۆش لە چیای علویا لەولای لازقی لە نزیک دەریای سپی ئێڵێکی کورد هەیە بە ناوی زرزار بەڵان موخابین ئەوان و دوو ئێلی کوردی دی زمانی خۆیان لە بیر چۆتەوە
سەنگزاوەر
بەردی پازار.
سەنگزاوەرە
قەزاوەگێڕ
چتێکە وەی بگێڕێتەوە لە یەکێک یا چەند کەس یا جێگایەکی
هامزاوا
(دەر.): ئاواڵزاوا٬ هاوەڵزاوا٬ دوو مرۆ خێزانیان خوشک بن
هاوزاوا
ڕازاوە
خۆجووانکردوو، بە دەوری خۆ هەڵاتوو، ڕازێنڕاوەوە
ڕازاوەوە
(باک.): بەردلکری، خەمڵیو، جووانکراو
کەللەزاوور
مرۆڤی ترسەنۆک