تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاریگەوورک(باک)
تازەبرین
مەبەس لە کەسێکییە، کە تازە مردوویەکی لێ مردبێ
تالهەوریشم
رشتە، هەودای ئاوریشم
تان و پۆی ئاوریشم
کەسێکە، کە لەلایەن باوکیشی و دایکیشییەوە ڕەسەن و جسن بێ
تاڵداگریان
ڕەش بوون، ڕەشەوەبوون. ڕق هەستان
ترش و شیرین
جوورە شیرنیاتێکە. چتی مەیخۆش، مزر. شەربەتێکیشە لە دۆشاوو ترشی سماقی دروستدەکرێ
تریان(خۆ)
سەوەتەیەکی قووڵە سا گچکە یا ناوونجی بێ، بەهی گەورە دەڵێن: چەرخەتی. قوڵینە، تریانە
تریانە(بار)
تریان، (هەورا) تهریان. (دەر) تلیان. شیرەوانە، سەوەتە، سەبەتە. قوڵینە
تریاک
(باک) ئەسرار. تلیاک. شیرەی گوڵەخاشخاشییە بۆ زۆر دەرمانان باشە، بەڵان بەکێشانی ڕیشەی تەندرووستی و تەمەن بەبا دەدات
تریاک کێش
تریاکخۆر._ی: تریاکخۆری
تریاکخۆر
تریاک کێش، کەسێکە هۆگری کێشان، خوواردنی تریاک بووبێ._ی: تریاک کێشی
تریاکی
تلیاکی، کەسێکە، کە زۆر تریاکی بخووا
تریت
تڵیت، تێ کوشین، تیکوشیو. نانێکە، کە گوشرابێتە چتی شلەوە
تریت کردن
تڵیت دروستکردن، تێکوشین
تریز
(ئەنە) درز، دەرز، تریک. قەڵەشت، تەرەک
تریزە(ئەردە)
تریسم(کۆ)
تیلماسک، پارچەی درێژو باریک
تریسک و هۆڕ
مۆڕونەوەو گووێ قوتکردنەوەی ئێستر لە کاتێکا، کە بگاتە شیوێک یا کەندەڵانێک
تریسک(خۆ.، ڕەوا.، گەر)
تیشک، تروسکایی ڕۆژو ئاوو ئاوور. (ڕەوا) گلووە ترێ
تریسکان