تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەری
کەرێتی٬ ڕانی مەڕ٬ مێگەل. کەڕیلە. (زا.):پارچەیێک لە هەموو چتێک
کەری بەتەندوورە
تەندووری خراپ
کەری سوو
گەمەیێکی منداڵانە
کەری شین
کەڕووی نان و چتی تر
کەری نێری
هەوەڵ و تەنکە بەفرێکە کەوتبێتە سەرکێوان بەپەیدابوونی وی نێریەکێویان دەست بە پەڕینی دەکەن
کەری ڕێژگاو
(بابا.):کەرێکە تەنها زەڕینی ەبێ و پەڕینی نەبێ بۆ وێنە بۆ کەسێکیش بەکاردەبرێ ٬ کەهەر قسەی هەبێ و کرداری نەبێ
کەری کەراژۆ
(هەو.):گەمەیەکە. واتا کەری و کەریش دەستاژۆبێت.
کەفی زاری
کلێر. گرێز.-کردن: گرێزکەتن
کەلاگری
(باک.):کوڵی گریانێ
کەلچەری
خوێندەواری٬ ڕەوشەن بیری
کەلک گری
کەلەرم قومری
(ئەردە.): داشکەلەم
کەلەمۆری
(زەن.): کەڵەمێروو
کەمەری پردێ
پشتێندی پردێ
کەمەری کێوی
ناوقەدی کێوی
کەناری
(باد.):ددڕکەزی
کەودەری
باڵندەیەکە بەقەد قەلەموونەی دەبێ و هێندەی شەش کەوانە بنگووێ و دندووکی لە جیاتی وەی٬ کە سوور بن زەردن٬ پەڕەکانی تەنیشتی دەقدەقن و خاڵخاڵن لە لای برادۆستیان ڕەنگی بۆرە تەنها لە نێو بەفرێدا دەژی و سەری پەڕەکانی سپییە هێلکەشی وەهی قەلەموونەی دەچێ هەرچەند بەلەش زۆر گەورەیە٬ بەڵان بە شێوە هەرکەوە٬ گۆشتی خۆشە.(هەر.):کەودڕی
کەورشکاری
پەنا و پەسیوی ڕاوێیە
کەوورو تەوری
(گەرد.):شاخی بڵند
کەوگری
شیوەن٬ شین و شەپۆر وگریان