تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ددانی شیری
ئەو ددانانەیە ، کە لە تەمەنی 6،7 ساڵیدا دەکەوێ
درواری
(باد.،موک.):بەرگ دروون
درەخت وناری
(هەورا.): دارەهەنار
دفتەری
(باک.): دەردێکە پشووی مرۆی تەنگ دەکات
دنیاداری
دووبەرداری
جووانووێکە چووار بەهاری دیتبێ
دوودەری
پەنجەرەی دوو دەرک لە نێوەڕاستیدا بکرێتەوە، دووتایی، بۆ دەرکەی دوولاییش بەکار دەبرێ
دووری
پاکی، بێ پەڵەیی . ڕەو، ڕەم، پاشەکشە. دووراهی، دوورایی، جیایی.- کردن: خۆکێشانەوە، کشانەوە، خۆپارازتن، تەکینەوە، خۆدزینەوە، خۆدوورخستنەوە، ڕەوین، ڕەوکردن، هەڵاتن، تێ تەقاندن، تەنراوێکی تەنکی کونکونە ئافرەتان بەسەریانی دادەن . گتوڕ، گیایەکی کووێستانییە دەکرێت بەگزرە بۆ ئاژاڵان
دووقووڵری
(کە.): قوڵەبنە ، تێکسرماو، قەڵەو و ناشیرین. دیزە و چتێکی وایە، کە دووهەنگڵی بێ
دڤمری
(زا.): مرۆی بێ دەم و دوو، بێ دەم وپل
دڵداری
دەڵاڵەت، حەزلێکەری، دڵخووازی، -کردن: حەزلێ کردن
دڵگری
دڵکێشی
دڵگیری
دۆری
(کۆ.): دۆریە، گیایەکی پەلک پان و گوڵزەرد و ووردە بە تۆپ دەری دەکات و دەشخوورێ، وەکوو ڕێواس وایە نێوەکەی کلۆرە
دیاری
خەڵات. ئاشکرا.-کردن:ئاشکرا کردن. (باک.): پەروو. سەوقات،چتێکە ببرێ یا بنێردرێ بۆ دۆستێک، (هەورا.): دیاردی.نیشانە، درووشم.ناوونیشان. –بوون:دیاربوون. –دان:دەرکەوتن،پەیدابوون،ئاشکرابوون.-کردن : نیشانە کردنی دەزگیرانە بە ناردنی دیاریەک دووای خووازبێنی
دینداری
بە جێ هێنانی کارەکانی ئاینی بە باشی
دێری
درەنگی. (باک.) جوورە کەوایەکە
دێری
درەنگی،دانیشتووی دێر
دێماری
(باک.): زڕدایک، باوەژن