تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حالۆری:
بزۆزی، فیزداری.
حوندری:
دارێکی سەرتیژە لەگەمەی حوندریانەدا دەیهاوێن و دەچەقێ ئەوسا هەرکەسەی بەنۆرە داری خۆیان داوێژن هەر کەسێکی بتووانێ لە دارەکەی پێشوو بدات و بیخات دەیباتەوە، بردنەوەکەش تەنها لەسەر دارەکەیە. (هەمە. ) سنجووق.
حووشتری خووا (باد.):
(کۆ.) بالووکە. (هەورا.) جۆڵاکەرە. فڕندەیێکە وەکوللەی دەچێ.
حەری (باک.):
حەساری سەکران:
سەرچاوەی ڕووباری ڕەواندزێیە. دووەمین کێوێکی بڵندە، کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژهەلاتی ڕەراندزێ. حەساری سەکری سەکران.
حەشەری:
کەسێکە ئێجگار شەهوانی بێت، لەبەر زۆری شەهوەتی لەڕاست نێرو مێیاندا بێ . شێوازو سەرسەری بێ، پتربۆ ئافرەتی حیز بەکاردەبرێ.
حەپلەری: (باد.):
جوورە هەنارێکە.
خاری(زا.شن.)
خانەشاری
دەست بەسەر.
خاکسەری
(ئەردە.)بۆر،رەنگی بۆر.
خاڵداری
دڵبەری،نازداری.
خاڵگووری
(باک.)خاڵت بە قوربانت بێ،خاڵ بەخووارزی خۆی دەڵێ.
خورج ئاوداری
جوورە تێڕێکی گچکەیە لە پشتی ووڵاخی دەکەن، بەرد و قسڵ و خشت و چتی تری پێدەکێشن
خوری
(هەر.) هری، (باک.) جەزوو ، (هەورا.) پەژم، (زەن.رۆژ.) پەشم، (دەر.) بلوول، (باک.) پۆر، تووکی مەڕە، (شەم.)خۆراک(باک.)خروێرکە، گڕێیی، ئاوڵە
خومری
(زا.): سووری تۆخ
خوواری
(ژاوە.):خووارایی،لاری،بەوار،شەفتی،چل وچۆفی،ڕاستی خووارایی چت، ئاستی خووارایی.زەبوونی،پەستی،نزمی
خووای هەوری
(ئەردە.): خووێی سپی، (ئەردە.) خووای تەوەرزە
خووهری
(زا.): خۆزگە
خووێنداری
پیاوکوژی،بکوژی
خووێنساری
خووێنساردی، پشوودرێژی، مەهوا