تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کریڤ
کریڤا٬ (باک.): دۆستۆ٬ کریو٬ کاکه٬ کەیۆ٬ هاوڕێ٬ هاواڵ٬ برادەر٬ کە کوردێکی یەزیدی بانگی کوردێکی پسووڵمان بکات دەڵێ: کریڤۆ واتە کاکه٬ کەیۆ. ئەگەر کوردێکی پسووڵمان منداڵە فەڵە یا یەزیدییەکی لە باوەشیدا سوننەت بکرێ یا بە ئاوەژوو پیاوەکە بۆ ماڵەبابی منداڵە کە دەبێتە کریو٬ کە زۆری ڕێز لێدەنرێ و یارمەتیشی دەدرێ٬ ئڤینیان بە ئەندازەیەکی لە نێوانیاندا پەیدادەبێ٬ کە لە نێوانی هیچ خزم و زاوایەکیدا پەیدا نەبووبێ٬ لە باکووردا کوردان بانگی فەلان بکەن کریڤیان پێدەڵێن وەکو لە گەرمێن و کووێستانێدا دۆستۆیان پێدەڵێن
کریڤانی
پیشەی کریڤی
کریڤو
لە کاتی بانگ کردنی کریڤاندا بە کار دەبرێ
کزرین
(باک.): ڕەوشەن بوون٬ بڵێسەدان٬ ترووسکان
کوریس
پەزی سووری گوێ کوڕ.*
کوریش
(ڕۆژ.):مەڕی گووێ کورت
کوریناس
(باک.): تێگەییشتوو٬ چاوکراوەوە
کورینجک
(باک.): گیایەکی کێوییە و ناخورێ
کوریژەک
(باک.): کرکرۆچکە
کولانەی مریشکان
کووخ٬ کۆلیت٬ کۆریب٬ پین٬ (باک.) قر٬ پینک٬ کۆلت٬ قنک.
کونجرین
هەلقورینجاندن.
کووزرین
پڕووازنی مووی پێست.*
کووپەدارینە
بەرمیلی دارین.
کوڵکریاوە (هەورا.)
کورتکراوە.
کۆترەباریکە
جوورە کۆترێکە لە کۆتری ئاسایی گچکەتر و باریکترە و بۆرە و خاڵێکی لەلای گووێیەتی خووێندنی لە هی ماڵی ناچێ٬ (بەرز.):ترێنه٬ (هەو.خۆ.شەم.):تفتیلک٬ (شا.):ترێنکه٬ (ڕۆژ.بار.):توویل. قومری
کۆریان
ۆران
کۆریت
کۆڵیت٬ خانووچکەی هاوینانە. کولانەی مریشک
کۆریس
بزنی بێ شاخ و کوڵ
کۆریس
(ڕەوا.):بزن و نێری بێ قۆچ و بێ شاخ یا شاخ شکاوه٬ (هەورا.): کۆڵ٬ (کە.): کۆلیس٬ (خۆ.):مەڕو کاووڕ یا بەرخێکە دەم و چاوی سپی بێ
کۆریشک
لۆچی کاڵا و هەمووچتێکی تر