تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



واریاندنەوە
(هەورا.): پاڕانەوە
واریانەوە
(هەورا.): پاڕانەوە
واریین
بارین. (باک.): ڕەنگ پەڕیو لەترسان
وریا
وشیار٬ زیرەک٬ بەکار٬ کارێن٬ بەسەلیقه٬ سەلیقەدار. شەهباز٬ستیله٬ قووت٬ سالۆز٬ زیخ٬ فێرس٬ چوست٬ چالاک٬ بەخۆ وەرکیو٬ کاربین٬ نکوول٬ زیرەک٬ وشیار٬ بژیر٬ (باک.): جەڕجهه٬ نێوی پیاوییە. –بوونەوە: بە ئاگاهاتنەوە. زۆر وریا: بلیمەت
وریایی
ئاگاداری٬ ئامادەیی٬ شەهبازی٬ سەلیقه٬ زیرەکی
وریزان
(هەورا.): هەڵسان
ونریژ
بکوژ٬ پیاوکوژ
ووت و ووریا
(سل.): زرنگ٬ هوشیار
ووریا
بەئاگا٬ ووریایی: بە ئاگابوون ٬ ژیر
ووریاندن
(هەورا.): خوراندن٬ کڕاندن
ووریای
(هەورا.): خوران
ووریایی
ووشیاری
ووریزان
ووریشن
گرشەدار٬ وورشەدار
وورینگ
ماوە٬ دەرەتان
وێرین
(باک.): بوێر٬ توانین٬ وێران
وێکهاتنەوەی زاری برینان
سارێژبوونی برینان
وەبندانەوەی برین
کولانەوەی برین و تازەبوونەوەی
وەریس
(هەورا.): گوریس. (باک.): ڕستن
وەرین
هەڵوەرین( گوڵ و گەڵا و چتی ناسک). (باک.): بەشێکە لەکرداری هاوبەشی