تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داخریاگ
(ئەردە.)داخراو،ڕاخراو.فڕێدراو.کەوتوو
دارزریشک
(ڕۆژ): دارێکی گەورەیە وەکوو دارەزەیتوونی وایە
داریلانک(باک.)
گوڵێکی جووانی کووێستانییە،کە ئێسترانەی لەسەر بووترێ یا لەسەری بلاوێنرێتەوە گوڵەکەی هەڵدەوەرێ.
دارین
لە داری دروستکراو،ئی داری،داروین،چتێکە لەداری دروستکرابێ.
دارینە(سل.)
خووانەی نانی،نانەشان،دارین.
دارینەوە
داشۆریان(ئەردە.)
شۆڕبوونەوەی چتێک بە جۆرێک کە تەکەتەکی بێ.
داشۆریاگ(ئەردە.)
داماڵیاگ،شۆریاگ،داڵووچیاگ،داڵووسکیاگ،دالووسکەبوون.
داشۆرین
شۆرینی چتێک بە بەرزییەکەوە سەربەرەوخوار.
داوارین
داوورین
(ئەردە.): دابڕین
داوەرین
داوەران٬ داوەشان
داپەرین
ڕاپەڕان، ڕاپەڕین، داچلەکان، ڕاچەنین، ڕاچڵەکین، پەڕین، (ئەردە.): پەڕینە لای خووارهوە،هاتنە خووارەوەی گیاندارێکە بە گورجی لە بڵیندییەوەبۆ خووارێ
دایەبەریا
(ئەردە.): کەفتەبەرەو٬ پێشکەوتوو
دریاز
گوندێکە لە نزیک مەهاباد
دریست
(باک.): دروست
درەنگترین
دێرترین
دزدەریا
دزی دەریایە