تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تریسکاندن
تریسکو هۆڕ
تریسکە تریسکی زۆر
تریسکە(دزە)
تروسکەی خۆر لە ڕوچناندا. شەوقی شووشەو گەلێ چتی تر
تریسکەتریسک
تریسکەی یەک لەدووای یەکتری
تریش
دیکەش، دیژی
تریشقە(هەورا)
تروسکە، تریسک، تریشک، برووسکە، چەخماخە. برووسکەی هەوور، کە لە چتێکی بدات
تریشک(باد)
تریشقە، ترووسکە
تریشۆنگ(باک)
قۆندرەی خلیسکێ
تریفە
تەریفە، وورشە، شەبەقی مانگ._ی مانگە شەوێ: شەبەق و تروسکەی مانگە. (هەورا) دەردێکە لە جەرگ و هەناوی ئاژاڵان دەدا، هەر ئاژاڵێکی تووشی ئازاری وا بووبێ سییەکەی بەلای وورگییەوە دەنووسێ جوولەکە نایخۆن. دەردێکی دیکەشە لە تێنوێتییەوە یا گەرماوە تووشی ئاژاڵ و ووڵاخانبێ، ڕیخۆلەی ڕەشدەکات و سیپەلاکی بە پەراسوویەوە دەنووسێ
تریفەتریف
تریفەی یەک لەدووای یەکتری
تریفەتێکەوتن
مەبەس لە زۆر تینوو بوونێیە، کە نەخۆشیێکی ئاژاڵانە
تریفەی مانگ
تیشکی مانگ
تریق و هۆڕ
تریقەتریقی زۆر
تریقاندن
تریقانەوە(گەرمێن)
تریقە
قاقا، اریقەی پێکەنین، ترەقە، پریقە، پریکە._ی پێکەنینێ: قاقای پێکەنینێ. دەم به_: دەم تراق، دەم بەقاقا، زار بە قاقا. (کە) ناوشان، نێوشان
تریقەتریق
قاقای پێکەنین، تریق و هۆڕ، قاقا. تریقەی یەک لەدووای یەکتری، تریق تریق. پریکوهۆڕ، زەقین، ترەقین
ترین
بۆ ئەو پەڕی بەسەردابوونە بە دووای ئاوەڵناوەوە دەنووسێ: ئازاد زیرەکترینی کوڕەکانمە، کوردستان وێژەپەروەرترینی کچەکانمە
ترینگە
چرینگە. دەنگی قاپی ئاسنین و کانانە. دەنگێکە کەمێک لە هی زرنگە نەرمترە. دەنگ و جوورە هەست و خوستێکە لەبەر زۆر کەیفخۆشی و شادمانی لە مرۆیان دەبینرێ._لێ هاتن: ئێگجار کار سازبوون و کەیفخۆشبوون
ترینگەترینگ