تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئافەریدە
دەستکار، دروست کراو، ئافراندی._ بوون: داهێنران، دروست بوون._ کردن: داهێنان، ڕەخساندن
ئافەریدە
دروستکراو، ئافراندی
ئافەرین
لەکاتی پەسندکردنێدا بەکار دەبرێ. ئوف، تەف، ئووفت، دەستت خۆشبێ، له منت کەوێ، دەست خۆش، شاباش، دەمخۆش، تەوتەو، بەهبەە، بەهە، پەح، پەحپەح، دەستت نەڕزێ
ئافەرین ئافەرین
بۆ زۆر پەسند کردنە
ئامادەکریاگ
سازکراو، پەرداخ کراو
ئاوریشم(هەورا)
ئارمووش، هەڤرووشم، هەوریشم، هەڤریشم، هەڤرمێش، کرمێکی تایبەتییە قۆزاخەی دەکات و جل و پارچەی ئافرەتانی لێ دروستدەکرێ
ئاوریشمی
ئارمووشی،(باک) کەسرەوان، پارچەی ئاوریشمی، شاڵی کەسرەوان، هەڤڕووشمی._کێوی: کەژۆک._بادراو: خەیاتە
ئاورینگ
ئاورنگ، هەستێکی نەرم و لووس لە تینێکی سووکی کارەباییدا کاتێکی، کە دەست بە ئاوریشمیدا بهێنرێ هەستی پێ دەکرێ دەڵێن ئاورینگان دێنێ
ئاورینگ
تاوتووێ، ئاڵوو یا ئێشی برینانە، کە تینی بگاتە ئەملاولا. بەژانێکی دەمەکیش دەڵێن لە لاقی بەقەدەر قەسپێکی ئەستوور دەکات و دووایە چاک دەبێتەوە
ئاپتەریی(باک)
ئاگرین(باک)
ئاورین، چتێکە وەک ئاگر. مرۆیەکە زۆر ئازاو بەکار بێت
ئوورین(باک)
لووراندن، لوورەی سەگ و گورگانە
ئۆمەریا
ناوی هۆزو ئێلێکی کوردانە لە ژوورووی شاری نسیبینێ نزیکی سەدهەزار مرۆڤ هەیە
ئیریچێ(هەورا)
ڕاناوی کۆی نادیارە بۆ مێ
ئیڤریست
ئێڤریست
ئێوورین(باک)
دامەزراندن، کۆبوونەوە؛ بئێورە: دامەزرێ
ئەریز
پان و پۆڕو بەرین
ئەرین(باک)
بڕوانە: ئەرێن
ئەسرین
فرمێسک،(فە)چاوبە فرمێسکەوە
ئەسپێی بزن و مریشکان