تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارینج
بڕوانە: (ئارێنج)
ئاریندار
ئارینۆک
ئارینەک
ئاورینگ
ئاورنگ، هەستێکی نەرم و لووس لە تینێکی سووکی کارەباییدا کاتێکی، کە دەست بە ئاوریشمیدا بهێنرێ هەستی پێ دەکرێ دەڵێن ئاورینگان دێنێ
ئاورینگ
تاوتووێ، ئاڵوو یا ئێشی برینانە، کە تینی بگاتە ئەملاولا. بەژانێکی دەمەکیش دەڵێن لە لاقی بەقەدەر قەسپێکی ئەستوور دەکات و دووایە چاک دەبێتەوە
ئەسپەدارینە(فە)
چەروەی ئاهنین، ئەسپاسنینە دووچەرخە، ئەسپێکیشە لەدار دروست دەکرێ منداڵان بۆ یاری سوواری دەبن
ئەلحەونارینحە
بەستەیێکی تایبەتی چۆپی کردنێیە لە کوردستانیدا
بارینە
بریندار
زینبری، زامدار، زەخمدار، زامار، کۆڤاندار._بوون: زامداربوون._کردن: زامدارکردن. بە چتی تازەو ساخیش دەڵێن، کە کونی تێ بووبێ و یا خەوشێکی لێ پەیدا بووبێ
برینداری
زامداری، زەخمداری، زاماری، (هەر) گیایەکە لە ژاژی دەکرێ
برینداس(ڕۆژ)
گیایەکی بۆنخۆشە شووانکارە لە نێو هیزەو مەشکەی دەنێن
برینگ
(دزە) جەوبڕ. (ڕۆژ) چارە، چارگ. (باک) کەلەخ، هەڤەنگ، (ئهردە) بڕێن، هەورێنگ._ی ئاژاڵ بڕینەوە، مقەستێکی گەورەو تایبەتییە بۆ بڕینەوەی مووی بزن و خوری سپیان. ووشک، ئیشک و برینگ
برینگچی
برینگەوان، (ڕۆژ) بڕێنەچی، جەوکەر
برینگچێتی
برینگە
برینگەوان
جەوکار، جەوکەر، بڕێنەچی._ی: جەوکاری
برینە
برنگی ئاژاڵ بڕینەوە. ژانگرتنی ئافرەتە لەکاتی منداڵ بوونیدا
بوورینۆ(باک)