تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بریسکاندنەوە
بریقاندنەوە
بریسکانەوە
بریسکە
ترووسکەی ئاوو شووشەو تیغ و ئیتر، کە خۆر لێی بدا
بریسکەبریسک
ترووسکەی یەک لەدووای یەکتری
بریسکەدانەوە
ترووسکەدانەوە، تیشک دانەوەی شووشەو چتی لووس و ڕوون لەبەر خۆر
بریسکەر
ترووسکەدەر، شەبەقەدەر
بندریسکە
گچکەترین پەلەوەرێکی بۆرە، لە نێو پەرژین و باخ و باخچاندا دەژی
تریسکان
تریسکاندن
تریسکو هۆڕ
تریسکە تریسکی زۆر
تریسکە(دزە)
تروسکەی خۆر لە ڕوچناندا. شەوقی شووشەو گەلێ چتی تر
تریسکەتریسک
تریسکەی یەک لەدووای یەکتری
قونجریسکە
بڕکە گیایەکە بە زەویدا توولە داوێ ٬ هەر لکەی بە دوورو درێژی گەڵای ووردی پێوەیە گەڵایەکەی وەهی قۆرینگانێ دەچێ هەر لکەی چەند گوڵێکی سپی و شین دێنێ و هەر گوڵەی 2 قەلیان دێنێ٬ لەپاش ووشک بوونی لە جێگای گوڵەکان جوورە تۆوێکی بەقەد نۆکێکی دێنێ٬ چووار دڕووی تیژی پێوەیە بەهەر ڕوویەکی بەزەویدا بکەوێ ڕووەکەی سەرەوەی دوو دڕووی تیژی پێوەیە و سەریان لە هەوایە
پریسکە(ئامێد)
چریسکان
تروسکان._دن: تروسکاندن
چریسکە(دەر.، باد.، ڕۆژ)
پڕشەنگ، تروسکەی ڕۆژی یا چتی تر، بریقە، تریسکە
بریسک
بریسکە، تروسکەی شیری
بریسک و هۆڕ
بریسکەبریسکی زۆر
بریسکەبریسک
ترووسکەی یەک لەدووای یەکتری
تریسک و هۆڕ
مۆڕونەوەو گووێ قوتکردنەوەی ئێستر لە کاتێکا، کە بگاتە شیوێک یا کەندەڵانێک
تریسک(خۆ.، ڕەوا.، گەر)
تیشک، تروسکایی ڕۆژو ئاوو ئاوور. (ڕەوا) گلووە ترێ
تریسکەتریسک
تریسکەی یەک لەدووای یەکتری
زریسک
مۆرد، دڕکەزی، چاڵووک، (کە.) دارێکە زۆرتر لە داری زەیتوونێ دەچێ بەڵان ئەم دڕکاوییە
پندریسک(ڕەوا)
باڵندەیێکی چکۆڵەو بۆرو تیژڕۆیەو چەنگاڵی تیژن لەنێو دڕک و داڵاندا دەژی. (ڕەوا) چکچکە. (کۆ) فندەگولە. بۆ کەسێکیش بەکار دەبرێ لە کاروبارو ڕۆیشتنێدا توندو تۆڵ بێ. چەقەسوو. ئەسپێی باڵندانە، پند
چریسک(باد)
پۆلو و پزیسکە هەرە گچکەکانی ئاورییە لەناو خۆڵەمێشیدا. (باد) پڕیشکی ئاورییە، ڕووناکی و ترووسکەی ئاوورییە
چوریسک(باک)
تروسکەی ئاوری
کریسک
(باک.): چریسکه٬ ترووسکە ئاوور و ڕووناکایی٬ پزیسک (بار.گەر.):سیسرکە
کیریسک 0
پریشکی ئاووری٬ کیری ووڵاخ و ماڵاتان.