تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێرگا(هەورا)
ئێسترگاییلکە
جوورە ئێسترێکە دایکی ماکەرو باوکی ئەسپە لە ڕووی ئەوەوە زۆر نابووت و بێ تین و گچکەیە بێ کەڵکە
بارگا
بڕوانە: بارەگا
بارگر
دارێکە بدرێتە بەر بارخانە بۆ ئەوەی نەڕووخێ و نەکەوێ
بارگیر
بارگیل(باک)
بارگە
خرجێکی گەورە، کە جێگای نووێن و پێخەفی تێدا بێتەوە، بارگەی بازرگان و ئیتر، کەل و پەلی تایبەتی خۆی وەکوو ڕایێخ و نووێن و جل و بەرگ و خوواردەمەنییە، کە بە ووڵاخ هەڵیگری. سەیزخانە، (کە) سەیس خانە. قورسایی ئەو بارەیە، کە کەسێ هەڵیدەگرێ
بارگەوبنە
هەندێک ناوماڵ و کەرەستەیە، کە لە پێش کۆچکردنی تەواودا دەگووێزرێتەوە شووێنە نووێیەکەی ڕەچاوگیراوە
بارگەچی
کەسێکە تەنها ئاگای لە بارگەی بێ
بارگەچیێ(هەورا)
ئافرەتێکە، کە لە ماڵی بووکێوە لەگەڵ بووکێ دەچێتە ماڵی زاواو لەوێش بە کارەکەری لەلای دەمێنێتەوە. (موک)سەرسپی
بازرگان
بنەکدار، ئەو کەسەیە هەبوو بێت بازرگانیی پێ بکرێت، کووتاڵفرۆش، سەوداگەر._ی: (باک) دان و ستاندن، سەوداگەری، پیشەو کاری بازرگانە، کڕین و فرۆشتنی کووتاڵ
بازووی دەرگا
بانبارگە
بەربووکێکە سوواری سەربارگەی بووک دەکرێ و دەنێردرێ بۆ ماڵی زاوا
بندەرگە(کۆ)
بیرگا
یادگە، یادگا، بیرگە
بیرگە
بەخت وەرگەڕان