تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەنوورکوولووچەپزی
کوورە، کوماج
جوورکردن
سەندنی چتێک لە یەکێک بە قومار یا بە فڕو فێڵ
جۆخۆرکە
باڵندەیێکی کەژو چکۆڵەیە بەقەد پەڕەسێرکەیەکییەو کلکی درێژە، (بابا) بەفرخۆرە، (هەورا) وەروەرێ
جێگیرکردن
جەرکهەلین(باک)
جاڤزێلک، ناوێزە، ناشنا، پڕپرس
حرکەحرک (کە. ):
حیلکە حیلک پێکەنینی بێجێ وبێوەخت. (کە.) حرمە حرم.
حەشرکردن:
ئەوپەڕی هەوڵدان.
خارکێش
بەردکێش.گوچک کێش.
خاپۆرکێ(کە.)
خەریک بوون،خۆبەچتی بێ کەڵکەوە خریک کردن.
خاکەشارکێن
(ئەردە.)خاکبازی.
خرویرکە
(کو.) خرمژ، (هەو.) خڕووکە،(زەن.،بابا.،هەورا.) ئاوڵە،(هەورا.) هەڵوێ،(هەو.) خوریکە،(شار.) خروێکە. خروێرکە سێ جوورە. خروێرکەی سفت.-ی بڵاو.-خووێن پژ.چەند زیپکەیەکە هەر کەسێکی لەدەم و چاوی بێت: گڕوێی دەکات
خروێرکەدار
گڕوێ،ئاوڵآوی، ڕووبخووری.-ی:گڕوێ یی، ئاوڵاوێتی
خروێرکەی بڵاو
ئاوڵەی بلاوە:جوورە ئاوڵەیەکە، کە ماوەی هەڵەینانی دووازدە ڕۆژە
خروێرکەی خووێن پژ
ئاوڵەی خووێن پژ، خروێر کەیەکی کوژەندەیە لە ڕۆژی دووەم یا سێیەمدا لە پهنای ڕان یا میزەڵاندا پەڵەیەکی سووری گەورە دەردە کەوێ تەشەنە دەبێ و هەموو لەشی دادەگرێ
خروێرکەی سفت
جوورە خروێرکەیەکە سەری زوو دەر دەبێ زیپکەی وورد ووردی لێ پەیدا دەبێ، ئاوڵەی سفت
خروێرکەی چکۆڵە
خرکۆڵک
خلۆرکردنەوە
گندراندن، گلاندن، ڤرڤراندن، گل کردنەو، تۆزیلانە کردن، ڤەڕووتاندن، خلکردنەوە
خوداگیرکردن
خووارکا
(باک.) : ناوی خێڵێکی کوردە