تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرکەردەی
بڕوانە: بەرکردن
بەرکەردەی(هەورا)
بەرکەش
بەرکەمەر
گیایەکی بۆنخۆشی گەرمێنییە
بەرکەواندن(باک)
پێکان، لە نیشانەدان
بەرکەوت
بەرکەوتن
وەبەرکەوتن، پێکران، ئەنگێوران. پێ بڕان، پێم بڕا، وەبەرکەوت، ئەویش ئەوەندەی پێ دەبڕێ. پێشکەوتن. وێکەوتنی چتێک لە چتێکی تر، شووشەکە بەردێکی بەرکەوت. نۆرەو نۆبە دەستکەوتن؛ دوێنێ زوو نۆبەم بەرکەوت
بەرکەڤ(باک)
بەرکەکردن
بەرکەڵ
نێوون، نێنگووین، کە کاتی کەڵ گرتنی هاتبێ
بەرکەیە(باد)
بەرگیرکەوتن
هاتنە ژێردەستی چتێک، کە بەدوویدا عەوداڵ بووبێ.
بەرەوئیزبارکردنەوە
بەرەو ڕووکردنەوەی دوو کەس بۆ دەرخستنی ڕاستی و درۆی قسەیەک لە نێوانیاندا
بەرەوخووارکردنەوە
ناردنی چتێک بۆ بەرەو خووار
بەرەوخووارکە
بەرەوخووارە
بەرەوژوورکە
بەرەوژێرکە
بەرەوخووارە
بەسەرکردنەوە
بەفر خۆرکە
جوورە بەفرێکی زۆر وورده و خڕە هەر چەند لە بەهاراندا بباری بەفری دەتوێنێتەوە، بەفرخۆرە