تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرکردنی تەرازوو
کەچ هاتن،بوواردن،باش تەراز بوون،لنگەیەکی بەلایەکیداشۆڕ وگرانتربێ
سەرکردنی چاو
باش نەدیتن
سەرکردنی گوللە
نیشانە نەنەنگاوتن،لەنیشانە نەدان،لاسووڕ
سەرکردنی گووێزان
مەبەلەزۆر تیژییەتی
سەرکردنەسهر
سەرکردنەوە
بیرکردنەوە،ڕامان،ئازاد لە هەمووچتێکی سەردەکاتەوە
سەرکز
بێدەنگ،بەپەرۆش،خەمگین،بێچارە-ی: بێچارەیی،بێ دەنگی
سەرکل(باک،ئەردە)
تەرسەقول،(ئەردە) سەرکڵۆم،گاڵەدان
سەرکلە(ئەردە)
سەرکووبی(ئەردە)
سەرکووتان
پارچە جواڵ بەڕەیەکە بە سەر کورتانیدا دەدرێت،سەرجل.
سەرکووم(باک)
خشڵ یا پەڕێکی باڵندانە بەسەر کڵاوانەوە دەکرێ.
سەرکووپان(ئەردە)
سەرکووتان،سەرپاڵان.
سەرکووێر
نازیرەک، گێل، سەتحی، سەرلێشێواویاسەرلێ تێکچو، سەرکۆر، کووێردل،کەسێکی زورسەری بخرێتەسەرویا لێیدرێ و یان زور بخۆێنی- دەبێ: سەرلێ دەشێوێ-بوون: سەرلێ شێوان-کردن: سەرلێشێواندنی: سەرلێشێوانەنازیرەکی،کەودەنی،گێلی
سەرکوڵ
سەرکڵاو
هەرچتێکی لەسەرکڵاو دابنرێ –ی: پێدەڵێن،تەنەکەیەکەوەکوو کڵاو کونێکی درێژکۆڵەی تێدا یە بەسەر پڵیتەی لامپای چرای دادەکرێ.
سەرکڵاوە
سەرکەڵەوەیجووتی قیتکایی سەرشاخان، سەرکڵاو،سەرتل،سەرتلی،سەری کڵاوان.
سەرکڵۆم
کۆڵەدراو،دەرگایەکەداخرابێ و سەرکڵۆمەکەی ڕەتکرابێ.
سەرکۆ(ئەرد)
سەرکۆبنە
سەرکونە،سەرزەنش.