تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانەبەرکرن
کۆچ پێکران٬ (ئەمن بە بارامم کۆچ کرد)٬ بارپێکردن
داگیرکراو
زەوتکراو٬ هیستۆک٬ شووێنێکە دەوڵەتێکی بێگانە داگیری کردبێ
داگیرکردن
زەوتکردن یا بردنی چتێک بە زۆر٬ دابڕ کردن
داگیرکەر
کەسێکە چتێکی زەوتکردبێ یا بکات. دەوڵەت یا هێزێکی بێگانەیە٬ کە شووێنێکی داگیر کردبێ یا زەوت بکات
داگیرکەردەی
(هەورا.): داگیرکردن
درکاندراو
درکێنراو، پێ لێ نراو، ئاشکراکراو
درکاندن
دەربڕین، پێلێنان، ترکەزاندن، ترەکاندن، داپلاندن، پالێ نان، ڕازی نهێنی ئاشکراکردن
درکانن
درکێن
درکێنەر، ددان پێدانەر، پێ لێ نەر
درکێنەر
درکێن،پێ لێنەر،ددان پێدانەر
درکە
گۆشە، هیما، ڕیک
دوورکردن
دوورکرن
دوورکوژ
چت یا کەسێکە لە دوورەوە جووان و لە نزیکەوە ناشیرین بێ
دوورکەوتنەوە
تەوانگ دەران، شەلپین،جووێ بوونەوە
دڵڕاگیرکردن
پارێزگاری کردنی دڵی یەکێک لە زیزبوون
دڵکورکان
ئارەزوو کردنی چتێک، دڵ لێدان بۆ چتێک
دڵکورکیان
دڵکورکان، هەوەسکردن
دۆرکا
(باک.): ئێلێکی کوردە لە ناو ئاشیتا لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلوویە
دیارکردن
دیوارکۆ
(هەورا.): ڕفحە، ڕفە، تاقە هەرە تەسکەکەی سەرەوەی تاقانە لە دیواری وەتاغاندا سا لەناو دیواردا دروستکرابێ یا لە تەختە