تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەکرەپاره (دزه.)
جووره دروومانێکه بە نەخش وەکوو گوڵ هەڵدەکەوێ.
شەکەرپاره (باک.)
جووره قەیسیێکه.
عووره
ئووره، گەنمێکه ئاماده کرابێ بۆ بەباکردن.
عەفاره
بنخەرمان، میوەیێکیشه بەدارەوه مابێ لەبەر خراپی.
عەماره
شاری عەماره ناوی پێشووی ئاوماڵه و ئاوماڵک بووه.
عەیاره
ئەیاره، پەیمانه، ئەندازه، ئەندازەیێکه بۆ پێوانی دانەوێڵە و چتی تر.
ڕەشبۆره
ڕەنگی ڕەش و سپی تێکەڵآوه بۆووڵاخی بەرزه بەکاردەبرێ، ڕەشکەوه، بۆر بەسەر ڕەشیدا بڕوانێ
ڕەنگاره
(کۆ.، خۆ.): باڵندەیێکی زەرد و کەسکە بەقەدێم ڕێشۆڵەیه کیه بەڵان باریکترە و مێش هەنگووینی دەخووا و هەموو جوورە مێشێکی تریش