تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زرم و کوت
زرمەزرم
زرم و کوت، زرمە لەدوای زرمە،دەنگەدەنگی کەوتنی مرۆ و چتمەکانە لە بڵندییەوە یا هی پێیانە لە شایی و زەماوەندێدا و ئیتر یا هی یەکسمانە
زۆرم
(ئەردە.): زۆرمە، قایمە، فرەتر، زۆتر، زۆربە
زەوین نەرم
نەرمان، زەوی فش ونەرمان
ساردوگەرم
چتی شیرتێن
ساردوگەرم کەوتن
مەبەس لە باڵ و پەڕکردنێیە
سرمە سرم
غەڵبە غەڵبی دانیشتگایان٬ هەراوهوریا.
سفرەی چرم
سفرەیێکە لە چەرمی خۆشکراو دروستدەکرێ.
سوورم(باک)
گیایەکە، سیردم(ئەردە) زەوی سووری بی گژوگیا، سوورک، سۆرک.
سیرم(باک.)
سەرم لەرێدایە
مەبەس : بەسەروماڵ ئامادەم بۆ ئەنجامدانی هەموو کاروبارێک.
سەرگەرم
خەریک،لەگژ،پڕکار،پڕشەوق و هەوەس، بەجەخت،قەڵس، تووڕە، تۆزن، ڕابەل، سهرخۆش،مەست،ئازا،بەجەرگ،-ی: تەنگەتێلە، ڕاگەشی، خەریکی، لەگژی، کاروبار، پڕشەوقی، هەوەسداری، قەڵی، تووڕەیی، مەستی، سەرخۆشی، ئازایی، بەجەرگی.
شیر گەرم
شیرەو گەرم.
شیرەوگەرم
گەرم و سارد، شیلە و گەرم، شیرتێن. تین، شیرگەرم.
شیلەوگەرم
شیرەو گەرم. شلەمەنیەکه نەزۆر گەرم بێ.
شەرم
شوورەیی، ئابڕوو، ئاوڕوو، کەم ڕوویی، (باک.) فەهێت، پۆت. چاوەڕوو. فەدی، فهێت. بە ـ داخستن: پۆتخستن. بە ـ: پەردەنشین، بە شێواز، کەم ڕوو، شەرمێوون، ئابڕوودار، گرانڕوو، ئاڤڕوودار، شەرمدار، شەرمەندە. ـ داکەوتن: پۆت کەوتن. بێ شەرم: ڕووقایم، ڕووسەخت. حەیتە، زڕزۆپ، باتیزۆ، ڕووڕەش، بێ چاوەروو، چوختی، چەختی (باک.) بەقلیسۆک، (هەو.) شەپاڵ، بەینەشە، ڕیسوا، قاڵ، بێ فەهێت، شازدە هەناسە، جەربەزە، قەڵتەبان، کەولی. بێ ـ‌ ی: بێ ئابڕوویی، پەستی، سووکی، حیزی، شیرەت، نخایی. ـ نەکردن: ڕووهێنان، ڕوو هەڵاوێژتن.
شەرم شکان
لە ڕووهەڵاتن.
شەلم کووێرم
لێدان بەبێ تاوان بەبێ ئەوەی بزانی لە کێ دەدرێت. گەمەیەکی منداڵانه.‌