تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جرم(ئەردە)
تڵف، تڵفار، سڵف، تڵتەی چتی کوشراوو ئیتر. خڵتەیێکە لەبنی ئاوو قاب و چتیتر دەنیشێ. (ئەردە) مارسایی، بارستایی
حرمە حرم (دەر.):
لووشەلووش. (کە.) حرکەحرکە، حیلکە حیلکە. پێکەنینی بێ جێ وبێ کات.
حەفتۆرم (زەن.):
حەوتەوانان.
خرم خرم
خرم وهۆڕ
خرینگە. بە دەنگی پێی دەستە سووارێکیش دەڵێن
خرمەخرم
کرمەکرم. خرمەی یەک لە دووای یەکتری، دەنگی ووردکردنی نانی ڕەقە لە زاریدا یا کرۆژتنی قەندییە ئیتر. دەنگی خوواردنی مەڕ و ووڵاخانە
خووێنگەرم
لاو، جحێڵ، (مۆک.) بێلەنج، سادە، کەم سەلیقە . ئازا، بەجەرگ.-ی: جحێڵی، لاوی، قشت و جووانی، خۆشەویستی.سادەیی، کەم سەلیقەیی، ئازایی، بەجەرگی
دارتەرم
تابووت،چوواردارە
داشکەلەرم
قومری،جوورە کوترێکە سەرباڵی شینە و تەوقێکی ڕەشی لە ملیدایە.
درم
(کە.): ئارسم، پەتا، درمانە، (کە.): درمی. هەڵامەت، پەسیوێکی سارییە، بە هەموو جوورە نەخۆشی و دەردێکی وا دەڵین کەلێک بگیردرێتەوە. دەنگی تەپڵ
درم داکەوتن
بڵاووبوونەوەی هەلامەتە لە شووێنێکیدا
دڵنەرم
میهرەبان.-ی: میهرەبانی
دڵگەرم
خووینەگەرم، سەرگەرم، بەجۆش و خورۆش، -ی: خووێنگەرمی ، جۆش و خورۆش، سەرگەرمی
دەرمانگەرم
(هەورا.): ئاڵەت٬ (باد.):دەرمانک٬ ئیسیوەت(هەو.) بیبار
دەسکێش چەرم
دەستەوانەی چەرم
دەمگەرم
مەردومی قسەڕەوایە
دەڤنەرم
دەڤگەرم
(باک.): هاندران. (باک.): -ی: هاندان
زرم
(ئەردە.): زرمە، گرم، ترپ، دەنگی کەوتنی چتە