تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گرمووڵە
گرمژە (هەورا.٬ باک.)
گەرمەژۆ٬ (بابا.) گەرمەژنە٬ (دەر.) گرمشت٬ (زەن.) گەرمشتە٬ گەرمژۆک٬ گەرمشک٬ ـــ دار: گەرمەژوو .
گرمۆچە
گرمۆڵەی لە قوڕ دروست دەکەن بە قۆچەقانیەکی تایبەتی ٬ کە کەوانە و ژێی پێ داوێژن.
گرمۆڵە
گرمۆچە٬ گرموولە٬ گردمۆلە٬ چتێکە خڕ و چکۆڵەبیت.
گرمە
دەنگی گەورە٬ لرمە٬ گرم٬ بلێچ٬ گۆڵە٬ ـــ ی تۆپ: لرمی تۆپ٬ ـــ گرم: گرمەی گەورەی بەدوویەکدا هاتوو٬ گۆڵە.
گرمەرۆ
سۆ٬ ئەستوورایی٬ یەغان٬ گژرە.
گوورمک(باک.)
گوورمێن
گۆرمزە
خەرتەلە ٬ (سوور.) چووزرکە٬ گوڵی شینە و چکۆڵەیە ٬ گیایەکە بە شینی دڕواویە پشتێندێک درێژ دەبێ و گەڵای سێ قامک پانە ٬ بنەکەی ٬ 30ـــ 40 لکێکی بە زەویدا پاندەبێتەوە و بە کوتراوی لەسەر هەر برین و قونێرێکدابنرێت دەری دەکات ٬ دەڵێن بۆ مارانگەز تووش زۆر باشە ٬ بە ڕۆنەوە دەخورێ.
گۆسرمە (کە.)
بەڵا٬ ڕووشە.
گیا دەرمانە
گیا نەرمۆکە
گیایەکە لکەکانی هەورەکو کلکە ڕێوی دەچێ ٬ ئەژنۆبەک پتر بڵند دەبێ ٬ گوڵی تۆپە و سپییە.
گیرمی
گیرمی
خوان٬ مێزی خواردەمەنی .
گەرما
بڕوانە (گەرمایی).
گەرماهی
گەرماو
گەرماوگەرم
گەرماڤ
گەرماو٬ کانی گەرم٬ کراشۆ.
گەرمایی
گەرماهی٬ تاو٬ تین٬ خارشت.