تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کرمگەنم
کرمێکە لەنێو دەغلێ پەیدا دەبێ
کرمۆکە
کرمەک٬ ژێرچەنە٬ پارچە خشڵێکی وەکوو زنجیر وایە بە ژێر چەنەگەی ژناندا تێدەپەڕێ و قووڵایی هەردووک سەرەکانی لە کڵاوی دەخرێ
کرمۆڵ
کرمێوون٬ کرمێ٬ کرمەژن٬ کرمۆڵ
کرمۆڵی
کرمێوونی٬ کرمێیی
کرمی
(باک.): چڵکن٬ پیس٬ کرمێ٬ کرمۆڵی٬ (باک.): کرپال
کرمی ئاوریشمی
جوورە کرمێکە ئاوریشمی هەڵدەپێچێ٬ کە کلێ٬ هاڵیه٬ کرمی هەوریشم٬ هارییە
کرمی بەفری
جوورە کرمێکی سپییە بەقەد مەچەکی ئەستوورترە و چاوی ڕەشە منداڵان لە ژێر بەفریدا دەری دێنن لەسەر تەڵەبەردێکی دادەنێن دەمرێ و ووشک دەبێتەو پێستەکەی وەکو پۆدرەسپی ووردە توزێکی بکەنە ناو ئاوی گەرم وەک بەفراوی لێدەکات و زۆر ساردی دەکا
کرمی خەیاروترێزوو و شینایی
هارییە
کرمی دار
مۆرانە.-ی:کوورمۆڵی٬ ماشۆت
کرمی میوە
کرمی ناوزگ
کرمی چیکڵدانە
جوورە کرمێکە لە ناو زگ و لەناو کوولەکەدا پەیدا دەبێ
کرمی کەژۆکی
کرمێکە هەشت سانتیمەتر درێژە و زەردە گەڵای داری (کیرۆک)ێ دەخووا و لە نێو گەڵایەکانی دادەژی و هەر لەوێشدا قۆزاخەی ئاوریشمی دەکات
کرمی گەنم
پیتەبڕە جوورە کرمێکە لە گوڵی گەنمی دەدا و دەیقرتێنی
کرمێ
کرمێوون٬ کرمۆڵ٬ کرماوی٬ (کە.):کرمژن٬ کرمی٬ کورمی٬ کوورمۆ٬ کرمژنە
کرمێ یی
کرمێوون
پیتۆ٬ کرمن٬ کرمدار٬ کرمۆڵ.-ی:کرمنی٬ کرمداری٬کرمۆنی
کرمە
خرمه٬ کرته٬ دەنگێکە لەکاتی چتی ناسک خواردندا پەیدادەبێ. گیان لەبەرانیش وەکو ووڵاخی بەرزە و کەڵ و گامێش و ئاژاڵ و ڕەشە ووڵاخان٬ کە جۆی دەخۆن دەنگی- یان لەزاری دێت. مرۆش٬ کەقەندی بکرۆژی دەنگی لێوەدێ. (کەڕۆژ.) کرمەک٬ خشڵی ژنان. (رۆژ.٬ کەموک.) بەڕووله٬ چوکڵەدارێکی چووکە دەخرێتە کونی هەپەی کەوامژانە و باسک هەوجاڕی لێک قایم کردووە تا دەرنەیەت
کرمەبەفرینە
زەڵاڵ٬ کرمی بەفری
کرمەژن
کرمژنه٬ کرمن٬ کرماوی