تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کرمانج
کرماج٬ نێوی هۆزێکی زۆر و گەورەیە لەکورد. بۆرەپیاو.-ی: شێوەیەکی زمانی کوردییه٬ کەکرمانج پێی داخووێ. ووردکردنی چتی ناسک بەددان
کرماندن
کرمە لێ هێنان٬ کەچتی ناسک بخورێ کرمەی لێوەدێ
کرمانشاە
کرمانن
کرماندن٬ کروتن٬ کلوخیدن
کرماوی
کرمێ٬ چتێکە کرمی تێدابێ
کرمبڕ
(کە.): کرمێکە ڕیشەی دەغڵان دەخوات
کرمدار
کرمن٬ کرمێوون٬ پیتۆ٬ مۆریانە
کرمشین
(زا.): چرچ بوون و ژاکانی کاڵا
کرمن
کرمێوون٬ کرمدار٬ کرمی٬ کرماوی٬ پیتۆ٬ قیندار٬ قین لەزگ
کرمنشاندن
کۆنکردن٬ ووردکردن٬ رێک کوشین٬ جیق دەرهێنان٬ لەناوبردن
کرمنشین
کۆن و وورد و خاش بوون٬ جیق دەرهاتن٬ لەناوچوون
کرمووژن
(ئەردە.): کرمژنه٬ کرموژن٬ کرمۆل
کرمژن
کرمن٬ کرمێ
کرمژنە
چتێکە کرم تێیدابێ
کرمک
(ئەردە.): زمانی قفلی
کرمکار
(ئەردە.): بەڵەد٬ شارەزا بە کارێک
کرمکوژە
کرمکیز
(زا.): نەخۆشێکە لەکرمی زۆری ناوزگەوە پەیدادەبێ
کرمکیس
(باک.): نەخۆشیەکە
کرمکە
کرمەکی ژنانە لەزێڕی دروستدەکرێ ٬ ژێرچەنەیه٬ جوورە نەخشێکە لە چیغ دروستدەکرێ لە وێنەی کرمەکی ژنان٬ کرمەک