تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرمەرز(دەر)
سەرمەست
سەرمەس،سەرخۆش، مەس مەست، -ی: سەرخۆشی.
سەرمەسەر(هەورا)
سەرمەشق
تەنها دێڕێک مامۆستا لە سەرەوەی قاقەرێکی دەنووسێ تا بۆ خۆشنووسی قوتابیان لەبەری بنووسنەوە، نموونە، پێشەوا، رابەر، ئەو کەسەیە، کە هەموو کەسێک پەیڕەوی بکات،-انە: سەرمەشکانە.
سەرمەشکانە(هەورا)
سەرمەفرەشی(ئەردە)
سەرمەقولات
سەرلەسەر زەویدانان و بە پشتدا خۆهەڵگێڕانەوە، (هەو) تەقرەقووچ، تەقلە، هەڵگەڕیانەوە، کەلە میحلەق.
سەرمەند
سەرسام، سەرسووڕمان، (هەورا) –ی: سهرسووڕمان، سەرسامی.
سەرمەڵا(ئە ردە)
سەرەچەرمی
(هەورا.): بەربووک
شفتە (گەرمێن)
گۆشتی قیمه بە ئاردەوە پارچەپارچەی پان و خڕ و گچکە لە نێو ڕۆنیدا سوور دەکرێتەوە، شامی کەبایب. (ئەرده.) قسڵاوی خەست. کفتەی خڕ و پانکۆڵەی گۆشتی قیمەیە، کە لەناو ڕۆنیدا سوورکرابێتەوە.
شلەقاوورمه
چێشتکه لە قەیسی و کشمیش و گۆشت دروست دەکرێت.
شووڵاق (گەرمێن.)
شەڵاق، به قامچی یا چتێکی شلک دەڵێن، که پێی لێبدرێ.
شکۆفەی خورما
هێشووی خورما.
شۆرمەزە
نۆکی کوڵاوی تێر خووێیە، سۆڵوخوواو جووره چێشتێکه بە نۆک و جاتره و گیادانوو دروست دەکرێ وەک چێشتی دانەرۆکه، بەڵام ئەم گەنمی تێ ناکرێ. چتی تێر خووێ و سووێر.
شیرەوگەرمی
شێرمەس
شێری مەست، سەرخۆش، نیوه مەست.
شەرمخاندن
(باک.) (بشەرمخینە) . خواردن، ڕەنین، داڕووشاندن.
شەرمخین (باک.)
شەرمدار
شەرمن، باشەرم، شەرمێوون. ـ ی: شەرمنی.