تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فەرمانبەر
ملکەچ٬ گووێدێر٬ ژێردەست٬ کەسێکە فەرمانی گەورەیەک بەجێ بێنێ.-ی:ملکەچی
فەرمانبەردار
فەرمانبەر٬ڕام.-ی:ملکەچی ٬ژێردەستی٬ ڕامی
فەرماندان
فەرمانکردن٬ خشا(ئاوێ.):تێخوڕین٬ تێراخڕین٬ دەنگدان
فەرماندە
فەرماندەر
دەوڵەتگێڕ٬ فەرمان بین٬ هۆمان٬ پێشدار٬ خشەئیته٬ چەترمان٬ کەسێکە فەرمان بەدەست بێ٬ فەرماندە.-ی:کاڤلەپ
فەرماندەر
فەرمانده٬ سەرلەشکر٬ فەرمانڕەوا٬ چەترمان٬ فەرماندار٬ دەستووردەر.-ی:پێشەنگی کاروبار پێکردن
فەرمانڕەوا
کەسێکە فەرمانی بڕبکا و دەستەڵاتداربێ.-یی:دەستەڵاتداری٬ فەرمان بڕکردن
فەرمانکردن
فەرماندان بە چتێک٬ تێراخوڕین
فەرمانکرن
بڕوانە:فەرمانکردن
فەرمانگێڕ
میری٬دەوڵەت
فەرمانگە
دایرەی میری
فەرمانی
(باک.): جوورە کەوایەکە
قرماندن
تەقەکردن٬ تەقەیێکی زۆر بە چەکان کردن. سڕ کردن ٬ هەڕەشە کردن٬ خوڕین بە دەنگی بەرز لە یەکێک:تێی قرماند
قەرماندن
(باک.): ماندووکردن
هەرمانە
هاووژی٬ کار یا بییرکردنەوەی پێچەوانەی کەسێک.*
وەرماندن
(باک.): ئاوساندن٬ هەڵامساندن٬ وەرمین. (هەورا.): نوواندن٬ وەرخستن
پاوەرمانگ(ئەردە)
ژنێکی ئاووسە، کە پێی نابێتە مانگی نۆیەم
کرمانج
کرماج٬ نێوی هۆزێکی زۆر و گەورەیە لەکورد. بۆرەپیاو.-ی: شێوەیەکی زمانی کوردییه٬ کەکرمانج پێی داخووێ. ووردکردنی چتی ناسک بەددان
کرماندن
کرمە لێ هێنان٬ کەچتی ناسک بخورێ کرمەی لێوەدێ
کرمانشاە