تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرپەرس
(ئەردە.): نۆکەر
فارس
گەلێکی ناسراوی ئاری نەژاده٬ خاکێکی ئەوانیش تێدا دادەنیشن فارس(پارس) ی پێدەڵێن
فرس
هەرێژ
فێرس
(باک.): لێهاتوو٬ زیرەک٬ ووریا٬ لەندەهۆر٬ بەهێز٬ پاڵەوان٬ فێرست
فێهرس
(باد.): بڵیمەت
قارس
قەڵس ٬ کەسێکە لە چتێک یا لە کەسێکی وەرەز بێ. (م.):شووێنێکە لە کاڵا کە هەڵدروابێ بۆ کورت بوونەوەی.-بوون:قەڵس بوون٬ سەخڵەت بوون.-کردن:قەڵسکردن٬ تووڕەکردن
قرس
(هەو.):قەڵس٬ زوویر٬ (هەورا.): خرس٬ (هەو.):خەمل
قورس
خەپلە٬ کولیچه٬ خرت٬ قورسوقۆڵ٬ گران٬ سەنگین٬ مرۆی سەنگین٬ گوێیە کە گران بووبێ
قەرس
شاری قارسێ کە شارێکی کوردانە لە سنووری سۆڤیە تستانێ دایە
لێ پرس
پرسیارکەر. لێ پرساو٬ بەرپرسیار. پرسکەر. پرسیار
مەرس
(کە.):ڕقدار.-بوون: ڕق هەستان٬ لە قومارێدا دوو جار ببرێتەوە. شاشی نێوانی خەتەکانی جووتییە. جووتیار کە جووتەکەی لە بەرد یا تەڕاش دەسووڕێتەوە
نەترس
چاونەترس٬ کەسێک ترسی لە دڵدا نەبێ٬ ئازا٬ بوێر
هارس
(باک.): سووچ٬ تاوان
هرس
هەرس٬ ورچ.
هۆزان (زا.٬ دەرس.)
زانا٬ یتۆڵ٬ فەیلەسوف.
هۆما (زا.٬ دەرس.)
خودا٬ یەزدان.
هەرس
هرس٬ ورچ.
هەورس
دارێکی کێوییە و بێبەرە٬ هەمیشە شینە و نیو بەژن بڵند دەبێ گوڵی سپی و مۆر دێنێ.
پارس
فارس. دوڕڕەشێر، دڕندەیێکە وەکوو شێری وایە، (باک) هەژاری، بەدبەختی، دەرۆزە، سوواڵ._کرن: دەرۆزە کردن، سوواڵکردن
پرس
پرسیار، داواکردنی زانینی چتێک._خووە بسووندا کشاندن: وەدرۆ خستنەوە._پێ کردن: پرس پێخستن، ڕا وەرگرتن._پێ ڤە گەڕاندن: وەڵامدانەوە، وەدرۆ خستنەوە._دان هەڤ: بە گووێی یەکتر کردن، یەکێتی._درێژکردن: پێداگرتن._لێکردن: پرسا ژ یکرن: لێپرسین، پرسیار لێکردن. لێ_: پرسیار کەر. لێ_ەوە: پرسیار لێکردن. بێ_خۆ کرد، خۆکردی. راستەوخۆ