تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قورسوقەمەر
مەبەس لە مرۆی گەورەو گران و سە نگینە
قورسکە
دەنگی سەگ لە کاتی ئازار پێ گەیشتنیدا
قورسی
پتەوی٬ پڕ٬ بارسایی٬ بڵندی٬ کورسی. گرانی٬ گرانایی٬ سەنگینی٬ قورسایی٬ بریتیشە لە سەنگینی و گرانی مرۆڤان
قورسی نەعنا
نۆقڵێکی پانی گردە لە شە کرو ئارەقی نەعنا دروستدەکرێ.
قورسی کەمەر
بەری گیایەکی گەرمیانییە ناوکێکی سپی هەیە بە کوتراوی ڕەوانی لە دەمی منداڵی ساوا دەکرێ
قورسین
سەرسام بوون٬ واق ووڕمان
قورسەسیاوە
(هەورا.): کۆخەڕەشە
قورسەلێدان
ساختەلێدان
قورسەیاو
(هەورا.): ڕەشەگرانەتا
قیرسیچم
قیرسیچمه٬ کەسێکە لە کاروباراندا لاسار و گیرو گرفت بێ
قەرسان
بڕیارلەسەردران
قەرساندن
قرساندن٬ تەخمین٬ بڕیار لەسەر دان. بەستنی ئاو و هەموو چتێک لەسەرمان٬ مەیین
قەرسیل
(باک.): قەرسەل٬ (هەورا.): کۆڵەبەس٬ (دزە.٬موک.):دەغڵێکە لە نزیک ئاوایی نادروێتەوە بۆلەوەڕی ماڵاتان دەهێڵرێتەوە بەشینی ووشکی. دەغڵی شینەکە ووشک بوو تەوارەی پێدەڵێن. بە دەغڵی شینیش دەڵێن پێش گوڵ کردنی
قەرسین
بەستن٬ مەیین٬ بەستران لەسەرمان
قەرسەقول
(هەورا.): تەرسەقول٬ تەرس٬ پیسایی چارەوێ.-تلەوکەرە:گووخلێنە
قەرسەل
قەوورسان
گۆڕستان٬ گۆڕخانە
لێ پرسراوی