تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خووارزا
خارزا، (باک.) خووارزی، (هەورا.) واڵە زا، خوشکەزا
خووارزێ
خووای تەوەرزە
(ئەردە.): خووای هەوری، خووێی سپی
خووەرزەرد
خۆرزەدە
خەرزا
(باک.) :غەرزا،ناوی سەردارێکی کوردەلە راژۆرێ جۆمی (دەجلە.) شارێکی ناوداری خەرزانە. نێوی ئێلێکی کوردەتێکەڵ بە ئێلی شەمەڕی ئارەوان بووە، خرسات، خرزاد.
خەرزاد
ناوی سەردارێکی کوردەبەئێلی خۆیەرەتێکەڵی شەمەڕی عەرەبان بووە.
خەرزاڵە
(زەن،کەل.):ژاڵە.
دابەرزین
(زا.):سینگ ڕەپێشخستن بۆ شەڕ
دارزریشک
(ڕۆژ): دارێکی گەورەیە وەکوو دارەزەیتوونی وایە
دارزەیتون
دارەزەتیوون
دامەرزان
(ئەردە.): دامەزران٬ بەندبوون٬ ویستان٬ وێستان٬ پاوەجێ بوون٬ دس وەکاربوون. هێدی و هێمن و ئارام بوون٬ داکاسانی.
دامەرزانن
(ئەردە.): دامەزراندن
دامەرزیان
(ئەردە.): دامەزران
دامەرزین
(باک.):خۆدارژتن٬ دارژان
دان بەرزرتا
کلکە سووته٬ هاندان
داوەرزین
درزبردن
درزدان