تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زرز
(باک.): چەمووش، شەمووز، بۆ ووڵاخێک بە کاردەبرێ، کەبە ئاسانی ڕێی سووار بوون یا بارکردنێ نەدا. شووم
سەربەرز
سەربڵند٬ ڕووسوور٬ ئابڕوومەند.-بوون: سەربڵندبوون.- کردن:سەربڵند کردن
سەرتەرز
توولەی هەرە ناسکی ڕووەکان
سەردی وەرز(هەوار)
سەرمەرز(دەر)
شاخەوورز.
(ھ.٬ خۆ.)شاخەوان.
فرز
(ئەردە.): زوو٬گورچ٬توند٬چەسپان٬ پەلە٬کرژ٬توندوتیژ
فێرز
تاڵووکه٬ پەلە
فەرز
-ی شەترەنجی:فەرزین٬سووار
قووندەرز
قوونەدەرز
جوورە دروومانێکە وەکوو ماکینە وایە نێوانی تەقەڵەکان بەتاڵ نابێ
لرز
لوز٬بادام
لەرز
(بابا.هەورا.):لەرزۆک٬ دەردێکە ئەندام و سەر لەرز دەکات
لەرزەلەرز
جوولەجوول
مارز
(موک.):نەفرەت لێکراو
مل بەرز
کەڵە مەشکێن
مەرز
(باک.): مەرەز٬ (باد.):زەوی نەکێڵراو٬ قەڵس.-بوون: قەڵس بوون٬ هەرپەندمان٬ -کردن: هەرپەندماندن
هەرز
فریزوو٬(باک.) پێستس لەسی مرۆیە٬ کە هەڵقراچابێ لە گەرمان یا لە سەرمان.
وەرز
-کردنەوە: گەڕانەوەی جووتی ٬ ساڵ٬ کاتی بەروبووم هەڵگرتن. (باک.): شیناوەردی ٬ بەرووبۆ٬ ڕەوار
پانی بەرز
پانیەبەرز، پێڵاوێکی ژنانەیە وەکوو سۆل بەڵام پاژنەی بەرزە